Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................هه‌واڵ و چالاکييه‌کان................

بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى منداڵان بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ئاهنگێکى خنجیلانە بۆ منداڵان سازدەکات

لە (1) حوزەیرانى 2016 و لەهۆڵى یانەى لاوانى عەنکاوەى کۆمەڵایەتى و بە ئامادەبوونى نزیکەى 200 منداڵ و ژمارەیەک لە میوانە بەڕێزەکان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن ، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى منداڵان ئاهنگێکى هونەرى سازکرد .
بەڕێز( د. ئەمجەد حەوێزى)  بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى / بە وەکالەت ووتەیکى پێشکەش کرد و تیایدابەخێر هاتنى میوانە بەڕێزەکان کردو پیرۆزباى لە مندڵان کردو هیواى دوا ڕۆژێکى گەشى بۆ خواستن و گووتى داهاتووى منداڵانى کوردستان باشتر دەبێت و قەیرانى دارایى بە زووترین کات چارەسەر دەبێت و ڕۆژى خۆشى هەڵدێت بە سەرکەوتن بە سەر تیرۆر و توندووتیژى و دەشتى نەینەوا بە دەستى پێشمەرگە قارەمانەکان ئازاد دەکرێت و ئاوارەکان بەسەربڵندى دەگەڕێنەوە شوێنەکانى خۆیان .
لە پاشان خاتوو (جونەینە حەبیب ) لێپرسراوى هۆبەى ڕۆشنبیرى منداڵ بە هەمان بۆنەوە ووتەیکى پێشکەش کردو پیرۆزباى لە منداڵان کردو هیواى دواڕۆژێکى گەشاوەى بۆ خواستن ئینجا چالاکییەکانى ئاهنگەکە بە تیپى (انت محبوب) دەستى پێکرد بە پێشکەش کردنى شانۆیکى کۆمیدى بۆ منداڵان وەهەروەها بەشدارى کردنى منداڵانى ئامادەبوو  لە کێبڕکێیەکان  کە بووە جێى دڵخۆشیان و ئاهەنگەکە بە پێشکەش کردنى دیارى بەسەرمنداڵە ئامادەبووەکان کۆتاى هات.