Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................هه‌واڵ و چالاکييه‌کان................

کۆبوونەوەى ئاسایى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکوومەتى هەڕێمى کوردستان بۆ ساڵى 2017

ئه‌مرۆ 6/2/2017 به‌ ئاماده‌بونى به‌رێزان خالید دۆسكى وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان و دكتۆر سالار عوسمان بریكارى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى رۆشنبیرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا .
له‌ سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى رۆشنبیرى كورته‌ باسێكى ده‌رباره‌ى كۆبونه‌وه‌كان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌ى چۆنیوتى رووبه‌روو بونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌ خسته‌روو، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بابه‌ته‌كانى تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بوون.
له‌ ته‌وه‌رێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌ باره‌ى سیاسه‌تى نوێى وه‌زاره‌ت و چۆنیه‌تى به‌ كردار كردنى سیاسه‌ت و روئیاى وه‌زاره‌ت كرا، دواتر به‌رنامه‌ و كارى وه‌زاره‌ت و كارو چالاكیه‌كانى به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كان له‌ 2016 خرانه‌ روو به‌ مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندن و چۆنیه‌تى كاركردنى به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كان له‌ شارو و شارۆچكه‌كان له‌ ساڵى 2017 و به‌رنامه‌ و پلانیان بۆ چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى چالاكى باسى لێوه‌كرا.پرۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان و هه‌واڵدان بۆ ته‌واو كردنیان ته‌وه‌رێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ بوون .