Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
..............نمايشکردنى کتيب.....................

مێژووى ڕامیارى و سه‌ربازیى ئاشوورییه‌كان له‌ عیراقدا ساڵانى 1921 – 1999

عبد المجید حسیب القیسى

ئه‌م كتێبه‌ له‌ یازده‌ پاڕ (به‌ش) پێكدێت له‌گه‌لأ پێشه‌كییه‌كدا، پاڕه‌كان به‌م شێوه‌ به‌دواى یه‌كدا دێن: له‌ كات و شوێن و له‌ شه‌ڕو له‌ سیاسه‌تدا، ئاشوورییه‌كان و حكوومه‌تى عیراق، هه‌وڵى ئاكنجى كردن، باگراوه‌ندى ڕامیارى، په‌یام یان پلیته‌ى ته‌قینه‌وه‌، شه‌ڕه‌كانى یاقۆو كۆچ كردن، به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانه‌ یان شه‌ڕى گه‌وره‌، شه‌ڕى دێره‌ بوون، ڕووداوه‌كه‌ى سمێل و كوژرانى دیله‌كان، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م و ئاسه‌وارى ڕووداوه‌كان، ئاكامه‌كانى ڕووداوه‌كان.
ئه‌وه‌بوو پرسى ئاشوورییه‌كان جێى بایه‌خى ڕاى گشتى ئه‌وروپاو به‌ریتانیا بوو، هه‌روه‌ها جێى بایه‌خى مه‌لیك فه‌یسه‌لأ و حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى عیراق بوو. نووسه‌ر له‌ یه‌كه‌مین پاڕدا ده‌ڵێت نیشتمانى ئاشوورییه‌كان چیاكانى هه‌كارییه‌و به‌ پێى ئه‌و ڕووداوانه‌ى كه‌ تووشیان هات، ئه‌وه‌بوو چه‌ندین كۆمه‌ڵیان ڕوویان كرده‌ ویلایه‌تى مووسلأ و گرووپى دیكه‌یان له‌ ناوچه‌ى ورمێ نیشته‌جێن. ئه‌وه‌بوو ڕووسیا له‌ سه‌رده‌مى قه‌راڵه‌كاندا ساڵى 1868 یارمه‌تى دان كاتێك مار شه‌معۆن نامه‌یه‌كى بۆ قه‌رالأ نارد داواى یارمه‌تى و پشتگیرى لێ كردبوو، به‌ڵام هه‌ره‌سهێنانى ڕووسیا له‌ ساڵى 1917دا بۆ ئه‌وان كارێكى خراپ بوو، ئه‌وه‌بوو دواى ئه‌وه‌ ئێران داواى كرد چه‌ك بكرێن و بۆ وڵاتى خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌. ساڵى 1918 پێشه‌نگى ئاشوورییه‌كان به‌ره‌و دیاله‌ به‌ڕێ كه‌وت، له‌وێ خێوه‌تگه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌كرابوو، ئه‌و كاته‌یش وه‌ك نووسه‌ر ده‌ڵێت ئاغا پوترس به‌ هاریكاریى به‌ریتانیا داواى كرد قه‌واره‌یه‌كى سیاسى بۆ ئاشوورییه‌كان له‌ عیراق دامه‌زرێنرێت ئه‌ویش له‌ پێناوى دووپات كردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییاندا، ئه‌وه‌بوو دواى دامه‌زراندنى فه‌رمانڕه‌وایى پاشایه‌تى له‌ عیراق شارى مووسلأ بوو به‌ گۆڕه‌پانى ڕوو به‌ ڕووبوونه‌وه‌ى نێوان ئاشوورییه‌كان و سوپاى عیراق. دواى چه‌ندین پێكدادان و ڕوو به‌ ڕووبوونه‌وه‌ كۆنگره‌ى برۆكسل ساڵى 1924 بڕیارى دیاریكردنى سنوورى دا كه‌ دواتر به‌ هێڵى برۆكسل ناسراو، بوو به‌ سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان عیراق و توركیاو نه‌به‌زاندنى ئه‌و سنووره‌ بۆ ناو خاكى عیراق و ده‌ستدرێژى نه‌كردنه‌ سه‌ر ئاشوورییه‌كان له‌ناو خاكى عیراقدا. له‌ ماوه‌ى نێوان 1925 ـ 1929 خێزانه‌ ئاشوورییه‌كان به‌سه‌ر ده‌شته‌كانى نزیك دهۆك و ئامێدى و ئاكرێ و شێخان له‌ پارێزگه‌ى مووسلأ و ناوچه‌كانى هه‌ریرو به‌روارى باڵاو هه‌ندێكى دیكه‌یان له‌ برادۆست و ڕواندوز دابه‌ش كران. پاش ئه‌وه‌ى عیراق بوو به‌ ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌كان و سستمى ئینتیداب سه‌پێنرا داخوازى ئاشوورییه‌كان په‌ره‌ى سه‌ندو داواى دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى سیاسییان بۆ خۆیان ده‌كرد ئه‌مه‌یش حكوومه‌تى عیراقی تووڕه‌ كرد و ڕوو به‌ ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانه‌ له‌ نێوان سوپاو كۆمه‌ڵه‌ چه‌كداره‌كانى ئاشوورییه‌كاندا ڕووى دا.
به‌ڵام گه‌وره‌ترین ڕوو به‌ ڕووبوونه‌وه‌ له‌ سمێل ڕووى دا، ئاكامه‌كه‌یشى وه‌ك سه‌رچاوه‌ عیراقیه‌كان ئاماژه‌یان پێ كردووه‌ 30 كوژراوو و چل بریندارى له‌ ڕیزى عیراق و 130 كوژراو له‌ ئاشوورییه‌كانى لێ كه‌وته‌وه‌ كه‌ لاشه‌كانیان له‌ گۆڕه‌پانى ڕوو به‌ ڕوو بوونه‌وه‌كه‌دا به‌جێ مابوون، جگه‌ له‌ 156 بریندار له‌وانه‌ى به‌ره‌و سووریا هه‌ڵاتن، جگه‌ له‌وه‌ى یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان نزیكه‌ى 200 ئاشوورییان گرت و به‌ره‌و سه‌ربازگه‌یه‌كى نزیكیان بردن و له‌وێ هه‌موویان له‌ناوبردن له‌ كاتێكدا به‌ زیندوویى به‌دیل گیرابوون. به‌كر سدقى به‌ یه‌كه‌مین به‌رپرسى ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌ژمێررێت، وه‌زیرى ناوخۆ جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌رى داواى كرد لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌لأ ئه‌و به‌رپرسانه‌دا بكرێت كه‌ ده‌ستیان له‌ له‌ناوبردنى ئاشوورییه‌كاندا هه‌بووه‌. له‌و
ئاشوورییه‌كان له‌ عیراق هه‌بوو ڕوون كردبووه‌وه‌. پاشئه‌وه‌ مه‌لیك فه‌یسه‌لأ گه‌شتێكى به‌ پارێزگه‌كانى باكووردا كرد له‌و گه‌شته‌دا سه‌رى له‌ هه‌ولێرو سلێمانى و كه‌ركووك و مووسلأ دا، ئه‌ویش له‌ پێناوى هێوركردنه‌وه‌و چاوپێكه‌وتنى دانیشتووانى ناوچه‌كه‌، له‌ چوارچێوه‌ى گێڕانه‌وه‌ى ڕووداوه‌كان و سوود وه‌رگرتن له‌ په‌نده‌كانى ڕابوردوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پێڕه‌وكردنى شێوازى زۆره‌ملێ و سه‌ركوت كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كان له‌ عیراق نه‌یتوانیوه‌ داخوازیى ئه‌و نه‌ته‌وه‌ بچووكانه‌ سه‌ركوت بكات و له‌ناو ببات بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ده‌برد پاش ماوه‌یه‌ك سه‌رى هه‌ڵده‌دایه‌وه‌و ده‌بووه‌ هێزى ئه‌وتۆ چاوه‌ڕوانى بارودۆخى سیاسی بكات بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه‌ خۆى له‌گه‌ڵدا بسازێنێت. به‌م شێوه‌یه‌ ئاواته‌ ڕه‌واكانى ئاشوورییه‌كان شان به‌ شانى په‌ره‌سه‌ندنى مێژووى سیاسیی نوێى عیراق ماونه‌ته‌وه‌.