Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
..............نمايشکردنى کتيب.....................

كتێبخانه‌ى ئاشوور پانیپالأ ..
مه‌زنترین كتێبخانه‌ى سه‌رده‌مى كۆن

فوئاد یووسف قه‌زانجى

ئه‌م كتێبه‌ له‌ زنجیره‌ى ئه‌نسكلۆپیدیاى ڕۆشنبیرییه‌ كه‌ ده‌زگه‌ى كاروبارى ڕۆشنبیرى له‌ به‌غدا ده‌رى ده‌كات ژماره‌ (41)ى ساڵى 2007 به‌ر كه‌وتووه‌ كه‌ له‌ پێشه‌كییه‌كه‌یدا باسى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆربه‌ى ئه‌و كتێبخانه‌ مه‌زنانه‌ى پاشماوه‌كانیان له‌ وڵاتى میسۆپۆتامیادا دۆزراوه‌ته‌وه‌ خانه‌ى شته‌ پارێزراوو تۆماركراوه‌كان بوونه‌ یان كتێبخانه‌ى قوتابخانه‌ بوونه‌ یان هى پاشایه‌تى بوونه‌و به‌ خانه‌ى تۆمارو به‌ڵگه‌نامه‌كانیشیان گوتووه‌ خانه‌ى (ڕوقم) كه‌ به‌ سۆمه‌رى وا ده‌نووسرێت (e-dub )(دوب) بۆیه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕوقمانه‌ى كۆپى ده‌كرد یان ڕوقمه‌ كۆپى كراوه‌كان هه‌ندێك جار وه‌ك نزاو پاڕانه‌وه‌و نوێژ چه‌ند جارێك كۆپى ده‌كردنه‌وه‌و به‌ سیحریان ناو ده‌بردو، وه‌ك شتى پیرۆز چاودێرى ده‌كران. له‌ دووه‌مین به‌شدار سه‌باره‌ت به‌ نه‌ینه‌وا ده‌دوێت كه‌ شارێكى ئاشوورى كۆنه‌و پێشتر هه‌ر له‌ هه‌زارى سێیه‌مى پیش زایینه‌وه‌ گوندێكى كشتوكاڵى بووه‌و سنحاریبى باپیرى ئاشوور پانیپالأ بایه‌خى پێداوه‌و كۆشكێكى نایاب و شووره‌یه‌كى به‌رزى بۆ دروست كردووه‌و، به‌ پرۆژه‌یه‌كى ته‌واوى ئاودێرى ئاوى بۆ ده‌ڕۆیشت كه‌ سنحاریب دروستى كردبوو، هه‌رچى ئاشوور پانیپاڵه‌ (669-627 پ . ز) ده‌سته‌ڵاتى له‌ ئاشوور گرته‌ ده‌ست كه‌ ئه‌مپراتۆریه‌ته‌كه‌ى له‌ ساڵى (2000-612پ.ز) درێژه‌ى كێشاو هونه‌رى نووسینى له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستى باشترین و پسپۆرترین نووسه‌ران فێربوو، چاودێرى په‌رستگه‌ى نابۆى ده‌كرد كه‌ نزیك به‌ كۆشكه‌كه‌ى بوو، نابۆ به‌و شێوه‌یه‌ باس ده‌كرا كه‌ خامه‌ى پیرۆزى به‌ ده‌سته‌وه‌ه‌یه‌و ئه‌و ڕوقمى تایبه‌ت به‌ ڕێ و ڕه‌سمه‌كانى خواوه‌نده‌كانى هه‌ڵده‌گرت، شتێكى دژواره‌ بگوترێت كه‌ كتێبخانه‌ى ڕێك و پێك یان وه‌ك ئه‌وانه‌ى خوێنده‌واره‌كان بۆ كارى دیكه‌ى جگه‌ مامه‌ڵه‌ى بازرگانى هه‌بووبێت، ئاشوورپانیپالأ ئه‌و پاشا ڕۆشنبیره‌ گۆشه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ كۆشكه‌كه‌یدا بۆ پاراستن و هه‌ڵگرتنى هه‌زاران ڕوقم ته‌رخان كردبوو كه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كى ئه‌مپراتۆریه‌ته‌كه‌وه‌ كۆى كردبوونه‌وه‌، ئه‌وه‌بوو له‌ كتێبخانه‌ى نه‌ینه‌وادا به‌راییه‌كى مێژووى ڕێككه‌وتننامه‌كانى نێوان ئاشوورو بابل دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌لأ هی دیكه‌دا كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ى ئه‌مپراتۆریه‌ت و ده‌ستكه‌وتووه‌كانى ئه‌و ئه‌مپراتۆریه‌ته‌ن. یه‌كه‌مین داستان كه‌ له‌ كتێبخانه‌كه‌ى ئه‌ودا دۆزراوه‌ته‌وه‌ داستانى كه‌ڵه‌گامیشه‌ كه‌ به‌ زمانى ئه‌كه‌دى نووسراوه‌، هه‌روه‌ها به‌سه‌رهاتى هاتنى عیشتار بۆ ئه‌م شاره‌ى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌و خه‌سڵه‌تى به‌رچاوى ئه‌م كتێبخانه‌یه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ده‌قى ئه‌ده‌بى و ڕۆشنبیرى تێدا بووه‌ جگه‌ له‌ ده‌قى فێركردن كه‌ پشكى شێریان له‌ داستان و ئه‌فسانه‌و چامه‌كاندا هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها هنرى لایاردو هرمز ڕه‌سامى هاوڕێى بیست هه‌زار له‌م ڕوقه‌یمانه‌یان دۆزییه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ مۆزه‌خانه‌ى به‌ریتانیا بیست هه‌زار ڕوقه‌یمى دیكه‌ى پاراستوون. شێوازى مۆركردن و ڕێكخستن له‌م كتێبخانه‌دا زۆر پێشكه‌وتووانه‌تربووه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌لأ كتێبخانه‌ سۆمه‌رى و بابلى و فیرعه‌نى و ئۆگارتییه‌كاندا هه‌روه‌ها دوو هه‌زار نامه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ نامه‌ هه‌ناردنه‌كانى پاشا ئاشوور پانیپالأ جگه‌ له‌وه‌ى شه‌ش هه‌زار ڕوقه‌یم دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك نامه‌ ده‌نوێنن بریتین له‌ ڕاپۆرتى كارگێڕى و سه‌ربازى فه‌رمانده‌و كارداره‌كان له‌ هه‌موو لایه‌كى ئه‌پراتۆریه‌ته‌كه‌وه‌ ناردوویانه‌. سێ هه‌زار ڕوقه‌یمیش بریتین له‌ نامه‌ى پاشاكانى ئاشوورییه‌كان بۆ به‌رپرسانى به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌كان كه‌ تازه‌ كراونه‌ته‌وه‌و هه‌زار ڕوقه‌یم سه‌باره‌ت به‌ شارى مه‌زن بابل و ده‌ورو به‌رى. هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕوقه‌یمى دیكه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ داستانى دیكه‌ن له‌وانه‌یش: 1 – داستانى خواوه‌ند عیشتار تایبه‌ت به‌ شارى نه‌ینه‌وا. 2- داستانى دروستبوونى گێتى كه‌ ململانێى نێوان تیامات و مه‌ردوخه‌. 3- چیرۆكى خه‌یاڵى سه‌باره‌ت به‌ ئینانا. 4- ئه‌نسكلۆپیدیاو ڕێزمانى زمانى ئاشوورى ـ بابلى. 5- زنجیره‌ى مێژووى هه‌ردوو مه‌مله‌كه‌تى بال و ئاشوور. 6- فه‌رهه‌نگى جوگرافى چیاكان و هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كان. 7- به‌ڵگه‌نامه‌ى ئامارو فه‌رهه‌نگى خشته‌. 8-نووسراو سه‌باره‌ت به‌ مافى تایبه‌ت. 9-ساڵنامه‌ كه‌ مێژووى ڕووداوه‌كان به‌ پێى زنجیره‌ى ڕوودانیان له‌ ساڵى 1600- 8ى پ.ز ده‌نوێنن. یه‌كێك له‌ چامه‌كان له‌ كۆمه‌ڵه‌ى وێژه‌ى بابلى له‌ كتێبخانه‌ى ئاشوور پانیپالأ فه‌لسه‌فه‌و نه‌ریت و ئاكار له‌ بابل ده‌خاته‌ ڕوو و ده‌ڵێت: یارمه‌تیم بۆ ڕه‌وان بكه‌و له‌ ته‌نیایى بمپارێزه‌ كه‌ به‌ ڕۆژ هه‌ناسه‌ى قووڵ سه‌رى لێ داوم و به‌ شه‌ویش گریان. وه‌ك بڵێیت به‌رده‌وام پشكم بۆ خوا ته‌رخان نه‌كرد . ڕۆڵى ڕۆشنبیرى و شارستانیه‌تى كتێبخانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنكه‌كانى ڕووناكى ڕۆشنبیرى و شارستانیه‌تى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین سه‌ره‌ڕاى كتێبخانه‌كانى بابل و سیبارو نیپۆرو ئێبیلاو ئۆگاریت و ئۆرشه‌لیم و مه‌جدو تیبه‌و ئه‌وانى دیكه‌و یه‌كه‌مین كتێبخانه‌ى ڕێكخراوه‌ له‌ جیهاندا له‌گه‌لأ شێوازى نوێى فه‌رهه‌نگنووسى، چونكه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ى خۆى له‌ نێوان 150 تا 250 هه‌زار ڕوقه‌یم ده‌داو هه‌موو جۆره‌ چالاكی هزرى و مرۆیى له‌ كۆمه‌ڵى هه‌ردوو ڕووباردا تێدا بوو.