Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
..............نمايشکردنى کتيب.....................

له‌مه‌ڕ ڕۆشنبیرى سریانى ..
به‌دواداچوونى ڕه‌خنه‌یى و وتار

نووسینى: د. سه‌عدى مالح

ئه‌م كتێبه‌ له‌بڵاوكراوه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی زنجیره‌ى ڕۆشنبیرى سریانى ژماره‌ (2) یه‌. كتێبه‌كه‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتووه‌، یه‌كه‌میان سه‌باره‌ت به‌ به‌دواداچوونه‌ ڕه‌خنه‌ییه‌كانه‌و چه‌ند گریمانه‌یه‌كى لاوازیان تێدا ده‌خوێنینه‌وه‌ به‌ڵام له‌وه‌وه‌ نزیكه‌ بڕواى پێ بكرێت، وتاركه‌یش به‌رسڤدانه‌وه‌ى كتێبى (المعتقدات الارامیه‌)ى نووسه‌ر (خزعل الماجدی)و نیشتمانى ڕه‌سه‌نى ئارامییه‌كان و ئه‌و شیكارییه‌ى سه‌باره‌ت به‌ ناوى ئارام و ئه‌و نیشتمانه‌ ڕه‌سه‌نه‌ى پێوه‌ندى به‌م ناو لێ نانه‌ مێژووه‌وه‌ هه‌یه‌، وتاره‌كه‌ى دیكه‌ باسى گه‌شته‌كه‌ى ئه‌لیاس مووسڵى بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه‌ به‌ یه‌كه‌مین گه‌شتى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ژمێررێت عیراقییه‌ك بۆ جیهانى نوێ ئه‌نجامى دابێت، ئه‌و گه‌شته‌ى له‌ ساڵى 1668 دا له‌ به‌غداوه‌ ده‌ستى پێ كردووه‌و ڕووى كردووه‌ته‌ئه‌وروپاو به‌سووریادا تێپه‌ڕیوه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ فه‌ره‌نساو ئه‌سپانیاو له‌وێشه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌مه‌ریكاى باشوورو ناوه‌ڕاست و له‌و گه‌شته‌شیدا له‌وێ باسى ئه‌و شارو وڵاتانه‌ى كردووه‌ كه‌ سه‌رى لێ داون. هه‌ڵبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتناسى ناسراوى ڕووسى ئه‌گناتیۆس كراچكۆفسكى ئاماژه‌ى به‌و گه‌شته‌ داوه‌و به‌ پێى بۆچوونى ئه‌و پایه‌یه‌كى به‌رزى له‌ ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بیدا هه‌یه‌و چه‌ند ناوێك له‌و گه‌شته‌دا ناویان هێنراوه‌، له‌وانه‌ وشه‌ى بابل له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى به‌غدایه‌ هه‌روه‌ها ناوى دیكه‌یش هێنراون وه‌ك زمانى سوورى و كڵێساى
سوورى كه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كه‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كه‌ تێیان كه‌وتووه‌ چونكه‌ ڕاسته‌كه‌ى زمانى سریانى و كڵێساى سریانییه‌.
جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌وه‌ى گه‌شته‌كه‌ى ئه‌نجام داوه‌ كلدانییه‌كى مووسڵى خه‌ڵكى گوندى (قۆش)ه‌و له‌ نه‌وه‌ى به‌تریاركه‌ نستۆرییه‌كان و سه‌ر به‌ بنه‌چه‌ى (ابونا)یه‌ وه‌ك له‌ كتێبى زه‌خیره‌ى ئه‌زهانى پوترس نه‌سریدا ئاماژه‌ى پێ دراوه‌. هه‌روه‌ها هۆى گه‌شته‌كه‌یشى له‌ ئه‌وروپاوه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سه‌رنه‌كه‌وتنى له‌ ده‌سته‌به‌ركردنى پاره‌ى پێویست به‌ خۆى و وه‌ده‌ستخستنى هه‌لێكى ئاسان بووه‌ بۆ ئه‌م گه‌شته‌ى به‌ره‌و جیهانى نوێ.
هه‌روه‌ها به‌رسڤدانه‌وه‌یه‌كیش سه‌باره‌ت به‌ كتێبى ڕزگاركردنى ئۆرشه‌لیم له‌نووسینى هنرى ئۆبن هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند گریمانه‌یه‌كن له‌سه‌ر بنه‌ماى پووچ بنیاتنراون وه‌ك د. سه‌عدى مالح له‌ به‌رسڤدانه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، وتارێكى دیكه‌یش به‌ ناوى كاریگه‌رى نووسینه‌ بابلییه‌كان له‌ تۆمارگه‌ ته‌وراتییه‌كان كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌راوردكارییه‌ له‌باره‌ى یاساو یاساداڕێژراوه‌كانه‌وه‌، كتێبه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى به‌راوردكارییه‌ له‌نێوان شارستانیه‌تى دۆڵى هه‌ردوو ڕووباردا له‌سه‌رده‌مى سۆمه‌رى و بابلى و ئاشوورى و سه‌رده‌مى كۆندا. هه‌روه‌ها به‌دواداچوونێك سه‌باره‌ت به‌ ڕۆمانه‌كه‌ى نه‌عیم قه‌تان ده‌خوێنینه‌وه‌ به‌ ناونیشانى (وداعا بابل) كه‌ باسى قۆناغێكى گرنگى مێژووى هاوچه‌رخى عیراق ده‌كات ئه‌ویش سه‌رده‌مى چله‌كانى سه‌ده‌ى ڕابوردووه‌، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ڕه‌خنه‌یى دیكه‌یش سه‌باره‌ت به‌ كتێبى (ئوسووڵى سۆمه‌رى شارستانیه‌تى میسرى) له‌ نووسینى ل. ئۆستن هه‌یه‌، له‌گه‌لأ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى كتێبى ئه‌ده‌بى كۆنى وڵاتى میسۆپۆتامیا به‌ ڕووسى له‌ نووسینى ف. ئه‌فاناسیڤا كه‌ چه‌ند ده‌قێكى هه‌ڵبژێرراوى شیعرو په‌خشان له‌خۆ ده‌گرێت، وتارێكى دیكه‌یش سه‌باره‌ت ئه‌و ڕۆمانه‌ى (یان مازنل) كه‌ خه‌ڵاتى (پۆكه‌رى) به‌ریتانیاى پێ دراوه‌. جگه‌ له‌وتارێك كه‌ بریتییه‌ له‌چه‌ند تێبینییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ فره‌وانكردنه‌وه‌ى ڕابه‌رى فره‌وانى شارستانیه‌تى میسۆپۆتامیا كه‌ له‌ نووسینى (عه‌زیز احی)یه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى سه‌رگۆنه‌وه‌ له‌ سوید چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
دوه‌مین به‌شى كتێبه‌كه‌ بریتییه‌ له‌و وتارانه‌ى كه‌ هه‌ندێكیان له‌ سایتى عه‌نكاوا دۆت كۆمدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و بریتین له‌: زمان و ڕۆشنبیرى له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌، ئه‌ى خه‌ڵكى به‌سره‌، ئه‌ى خه‌ڵكى دڵپاك و هزرو لێبورده‌یى، خالدیه‌ یان عشتار، له‌ باره‌ى سینه‌ما سه‌لاحه‌دینه‌وه‌، مه‌وارنه‌كان كه‌ى بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كى سریانى خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، شربل .... خواوه‌ندى ئبرل، زمانى كریست هێشته‌ زمانێكى زیندووه‌، ناسر یووسف سڵاو، تایبه‌تمه‌نیه‌تى عه‌نكاوا، لێبوردن.