Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
..............نمايشکردنى کتيب.....................

ئه‌فسانه‌ى خواوه‌نده‌كان له‌ وڵاتى میسۆپۆتامیا

ناجح مه‌عموورى

ۆنترین ئه‌و داستانانه‌ وه‌ك نووسه‌ر باسى ده‌كات (ئانۆ)یه‌ كه‌ به‌ سۆمه‌رى واتاى ئاسمان باوكى خواى باڵا ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچى گیانله‌به‌رى پیرۆزى (ئانۆ)یه‌ ئه‌و ڕووناكى ئاسمانه‌و مرۆڤى خۆش ده‌وێت، خواوه‌ند عشتار چووه‌ لاى ئانۆ كاتێك گلگامش پێى لێ هه‌ڵنووتا، ئانۆ هێزو دادوه‌رى تێدا كۆ بووبووه‌وه‌، له‌ ئه‌فسانه‌ى ئادابادا باسى ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ خواوه‌ند ئانۆ پایه‌یه‌كى ئایینى گه‌وره‌ى له‌ شارى ئه‌ریدۆ هه‌بوو، هه‌روه‌ها شارى (ئۆرۆك)ى كردبووه‌ نشینگه‌ى خۆى كه‌ مێژووى بۆ 3 هه‌زار سالأ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
له‌ ڕۆژژمێر كۆنى بابلیدا نیسان مانگى (ئه‌نلیل)ه‌ كه‌ واتاى (گه‌وره‌ى باوبۆران) ده‌گه‌یه‌نێت، خواوه‌ند ئه‌نلیل هێماى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌یه‌ كه‌ پێى ده‌گوترێت ماجیدا یان ورچى گه‌وره‌و بنكه‌ى خواوه‌ند ئه‌نلیل له‌ شارى نیسووره‌، كاتێك گه‌لى بابل ده‌ستی به‌سه‌ر خواوه‌ندى سۆمه‌ردا گرت ئه‌نلیلیان كرده‌ دووه‌مین كه‌سى خۆیان و كۆنترۆڵكردنى باو باران و ئازایه‌تى و به‌جه‌رگییان دایه‌ پالأ وى و له‌وێشه‌وه‌ ئه‌فسانه‌كه‌ گه‌یشته‌ یۆنان و زیۆس بوو به‌ خواوه‌ندى گێتى و هه‌روه‌تریشقه‌و بروسكه‌. خواوه‌ند ئه‌یا ناوێكى ئه‌كه‌دییه‌و له‌ شارى ئه‌ریدۆ ده‌په‌رسترا. له‌ وڵاتى سۆمه‌ر به‌ خواوه‌ند ئه‌نكى ناوده‌برێت كه‌ له‌ ده‌ستڕۆیشتووى سه‌ر ڕووى زه‌مینه‌.
هه‌روه‌ها بابلییه‌كان بایه‌خیان به‌ خواوه‌ند سن خواوه‌ندى مانگ ده‌دا، كه‌ كۆنترۆڵى شه‌وو ڕۆژو مانگ و ساڵى مانگى و هه‌موو ئاده‌میزادى ده‌كردو دانیشتووانى بابل زۆریان بایه‌خ پێ ده‌دا.
مه‌ردووخ كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ى خواوه‌ند (ئه‌یا)یه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا كارى به‌ پیتى ئاو ده‌گه‌یه‌نێت و وا ده‌كات ڕووه‌كه‌كان گه‌شه‌ بكه‌ن و دانه‌وێڵه‌ بگات، یه‌كه‌مین پایه‌ى له‌ ناو خواوه‌نده‌كاندا گرت و ڕوو به‌ ڕووى نیامات بووه‌وه‌و به‌شه‌ڕ هاتن، خه‌سڵه‌تكانى پاشایه‌تى له‌ مه‌ردووخدا ده‌ركه‌وت و مه‌ردووخ هه‌موو خواوه‌نده‌كانى دیكه‌ى تێدا به‌رجه‌سته‌ بوون و كۆنترۆڵى كارو پسپۆرییه‌كانى كردن، هه‌ر ئه‌و گه‌ردوونى ڕێكخست و شوێنى خواوه‌نده‌كانى دیارى كردو خولگه‌ى ئه‌ستێره‌كانى ئاسمانى دیارى كرد، هه‌ر ئه‌و له‌ خوێنى كنكۆ كه‌ گه‌وره‌ى ژیان و تیمارگه‌رى مه‌زن بوو، مرۆڤى دروست كرد. به‌وه‌یش بوو به‌ خواوه‌ندى فه‌رمى بابلییه‌كان، هه‌رچى عشتاره‌ ئه‌وه‌ پله‌و پایه‌ى خۆى له‌ میتۆلۆژیاى بابلیدا هه‌یه‌ كه‌ شوێنگه‌ى به‌ پیت و خۆشه‌ویستى و ئه‌ستێره‌ى ئاسمان و خواوه‌ندى به‌هاره‌و هێماكه‌یشى ئه‌ستێره‌یه‌كى هه‌شت تیشكییه‌ له‌سه‌ر بازنه‌یه‌ك كێشرابێت. په‌یكه‌رى عشتارى ئافره‌ت به‌ هه‌موو واتایه‌كه‌وه‌، خواوه‌ندێكى مێینه‌یه‌و به‌ سۆمه‌رى ناوى (ئینانا)یه‌، له‌ به‌سه‌رهاتى تۆفان له‌ داستانى گه‌لگامشدا ناوى براوه‌، وێ شاژنى ئاسمان بوو له‌گه‌لأ ئه‌و شوێنه‌ى هه‌تاوى لێوه‌ هه‌ڵدێت، كه‌ هیماى ڕووناكییه‌. عیشتار له‌ نه‌ینه‌واو هه‌ولێر و بابل و ئوورو بلاخ و ئاشوور په‌رستوویانه‌، به‌ دایكى گه‌وره‌ ناسراوه‌ به‌وه‌ى كه‌ ژیان و سروشته‌و تۆوى مێیایه‌تى و نێرایه‌تى تێدا به‌رجه‌سته‌ بوو بوو، پاش ڕووخانى ئاشوورو بابلیش ناوى عیشتار هه‌ر له‌ناواندا بوو، ناوى به‌ناوبانگترین ده‌روازه‌ى بابلى پایته‌خت به‌ ناوى ئه‌وه‌وه‌ ناوزه‌د كراوه‌و ئه‌مڕۆیش به‌ ناوى ده‌روازه‌ى عیشتار ده‌ناسرێت.
ته‌مووزیش واتاى مردن و زیندووبوونه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ به‌هار ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و به‌هاره‌ى هه‌موو ساڵێك ژیانى خۆى نوێ ده‌كاته‌وه‌، خواى نزارو له‌وه‌ڕگه‌كانه‌و له‌گه‌لأ هاتنى به‌هاردا وه‌ك گوڵه‌كێوى ده‌م ده‌داته‌وه‌ به‌وه‌یش بوو به‌ خواوه‌ند بۆ زۆرترین گه‌لانى كۆنى ڕۆژهه‌ڵات، لاى سۆمه‌رییه‌كان پێى ده‌ڵێن دمۆزى و لاى بابلیییه‌كان پێى ده‌ڵێن ته‌مووز، ئه‌دۆنیس و ئۆزیریس لاى میسرییه‌كان و دیۆنیسیس لاى گریك و مه‌تیرا لاى هندى و فارسه‌كان