Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
..............نمايشکردنى کتيب.....................

ده‌نگ و باسى به‌تریاركه‌كانى كورسى ڕۆژهه‌ڵات له‌ كتێبى (المجدل)ه‌وه‌ له‌ نووسینى ساڵى 1899 ز له‌ ڕۆما چاپ كراوه‌

نووسه‌ر: مارى بن سلێمان

به‌ پله‌ى یه‌كه‌م ئه‌م كتێبه‌ پشت به‌ سیستمى گه‌شت ده‌به‌ستێت له‌ گێڕانه‌وه‌ى ڕووداوه‌ مێژووییه‌كان و ده‌نگ و باسى به‌تریاركه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و به‌ به‌سه‌رهاتى كوژرانى جاسلیق مار شه‌معۆن برصباعی له‌ سه‌رده‌مى چه‌وساندنه‌وه‌ى چله‌كاندا ده‌ست پێده‌كات پاشان ئه‌و ڕووداوانه‌ باس ده‌كات كه‌ ڕوو به‌ ڕووى كریستیانه‌كان به‌ گشتى و كڵێسه‌ى ڕۆژهه‌ڵات به‌ تایبه‌تى بوونه‌وه‌. به‌ تایبه‌تى له‌ سه‌رده‌مى شاپوورى شاى فارسه‌كان و پاشان كوژرانى (یوحنا فم الژهب)و ئه‌و ڕووداوانه‌ى تووشى شارى ڕه‌هاو حه‌ڕان و نه‌صیبین هاتن. مارى بن سلێمان باسى به‌ كریستیان بوونى دانیشتووانى نه‌جران و چۆنیه‌تى ڕاگه‌یاندنى داد یه‌شووع به‌ جاسلیق ده‌كات، له‌و ڕووداوانه‌یش كه‌ مارى باسیان ده‌كات ڕێ و ڕه‌سمى ئیشوو عیاب جه‌زالى خه‌ڵكى باعربایا وه‌ك ئه‌سقوف له‌سه‌ر نه‌صیبین پاشان له‌ مه‌دائین ئه‌و پله‌ى بۆ كرا به‌ په‌تریارك، پاشان چۆن ئه‌رده‌شیر شوێنى باوكى گرته‌وه‌و هه‌وڵه‌كه‌ى شیرین بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ژه‌هر بیكوژێت و ده‌ستێوه‌ردانى یۆرانى كیژى كیسرا ئه‌نو شێروان له‌ كاروبارى ده‌وڵه‌تى فارس.
پاشان هه‌واڵى بوونى یۆحناى ناسراو به‌ (ابن مارتا) به‌ مه‌ترانى ئه‌هواز و پیرۆزكردنى به‌ به‌تریارك بوونى له‌ مه‌دائین ده‌خوێنینه‌وه‌، دوایى حه‌نان یه‌شووع كه‌ زانایه‌كى به‌ناوبانگ بوو كه‌ به‌تێكڕاى ده‌نگ ده‌ستنیشان كرا ببێته‌ جاسلیق، پاشان حه‌نان یه‌شووع كرا به‌ مه‌ترانى حه‌زه‌و مووسلأ. ماراباى خه‌ڵكى(كشكر) له‌ئه‌سكولى مه‌دائین فێرى خوێندن بووه‌و هه‌ندێك كتێبى لۆژیكى فێرى قوتایبان كردووه‌و له‌ كارى وه‌رگێڕاندا كارى كردووه‌و خۆى بۆ ڕێ و ڕه‌سمى كورسى ئاماده‌ كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌شه‌ى (كه‌شكور) بوو پاشان چووه‌ كووفه‌و دواتر چووه‌ حیره‌، هه‌روه‌ها (تیماتاوس)ى جاسلیق كه‌سایه‌تى خه‌ڵكى (حه‌زه‌) زانابوو، بوو به‌ قه‌شه‌ى بابغاش، له‌سه‌رده‌مى مه‌هدى و ڕه‌شیدو مه‌ئموون و خه‌لیفه‌ى دیكه‌دا ژیابوو.
ئیشووع بن نوون خه‌ڵكى نه‌ینه‌وا له‌ تیماوس لاى ئیبراهیمه‌ شه‌ل په‌روه‌رده‌ بوو، له‌وێش بوو به‌ ڕاهیب و له‌ ماڵى – (جیورجیس كه‌ به‌ - ماسویه‌) به‌ناوبانگ بوو، ده‌ژیا، سه‌بر یه‌شووع خه‌ڵكى بانۆهدرا كرایه‌ مه‌ترانى (دیمه‌شق)، له‌بوارى هه‌واڵه‌كانى (به‌یعه‌)دا شاره‌زا بوو. خزمه‌تێكى باشى به‌ مه‌ئموون و گرووپى نه‌سرانییه‌كان كرد ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵیان بوو، خه‌ڵكى (كه‌رخ) بوو. به‌ ئاماده‌بوونى (جبریل) مه‌ترانى به‌سره‌و (قیوما)ى مه‌ترانى (نصیبین) بوو به‌ قه‌شه‌ى ئه‌نبار. (مار مارى بن توبا) خه‌ڵكى مووسلأ و له‌ كوڕانى سه‌رۆك و نووسه‌ران كه‌ له‌دیوانه‌كاندا په‌روه‌رده‌ بووه‌. پاشان بوو به‌ (ڕاهیب) و له‌ مونازه‌راتى ده‌وڵه‌تدا به‌شدارى كردو ناوبانگى ڕۆیشت، كاتێك جبریل مه‌ترانی به‌سره‌ مرد (ئه‌بو مه‌نسوور بن هه‌روون) به‌جێنشینى ئه‌وى ده‌ستنیشان كرد. ئیلیا خه‌ڵكى (كه‌رخ جدان) به‌ منداڵى هاتبووه‌ به‌غدا له‌ ئه‌سكوول و مه‌دائین گه‌وره‌ بووبوو، دواتر بوو به‌ قه‌شه‌و خووى دایه‌ خوێندنه‌وه‌ى كتێب و خۆى ماندوو كرد و زانسته‌كانى خوێند، خه‌ڵكى سوودیان له‌ زانست و چاكه‌كانى بینى. مار عه‌بد یه‌شووع ئه‌و جاسلیقه‌ى به‌ (ابن المقلی) ناسرابوو، پیاوێكى پیرۆزو پاكژو خه‌ڵكى مووسلأ بوو، كرایه‌ مه‌ترانى (باجرمی) و له‌لایه‌ن گرووپێكى بڕوادارانه‌وه‌و به‌ ئاماده‌بوونى بڕێك مه‌تران و قه‌شه‌ چووه‌ دێر (قنى) بۆ سه‌ردانى مار مارى، ساڵى 1459 كۆچى دوایى كردووه‌و، ماوه‌ى (جاسلیق)یشى هه‌شت ساڵى خایاندووه‌.
مارى بن سلێمان به‌م هه‌واڵه‌ى له‌ باره‌ى (مار عه‌بد یه‌شووع)ه‌وه‌ كتێبه‌كه‌ى له‌مه‌ڕ ده‌نگ و باسى به‌تریاركه‌كانى كورسى ڕۆژهه‌ڵات كۆتایى پێده‌هێنێت، ئه‌گه‌رچى ئێمه‌ هه‌وڵمان دا ئه‌م ڕووداوانه‌ به‌كورتى باس بكه‌ین و توخنى ڕووداوه‌ بچووكه‌كان نه‌كه‌وتین كه‌ شان به‌ شانى ڕووداوه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌و جاسلیق و مه‌تران و قه‌شه‌و بڕوادارانه‌ ڕوویان داوه‌