Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


سووربوونى گوڵى زه‌وى
وعدالله ايليا

له‌ زنجیره‌ بڵاوكراوه‌كانى سریانى ژماره‌ (5) كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى هه‌رێمى كوردستان بڵاو ده‌كرێ كۆمه‌ڵه‌ى شیعرى شاعیر (وعدالله ایلیا) به‌ناوى (لسمقا دوذدا دارعا) (سووربوونى گوڵى زه‌وى) كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ له‌ (25) بیست چامه‌ له‌خۆده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌چه‌ند وێنه‌یه‌كى هێڵكارى هونه‌رمه‌ند (عماد بدر) ڕازاوه‌. تابلۆى به‌رگ هى هونه‌رمه‌ند (لمیع نجیب)ه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعرییه‌ له‌ (120) سه‌دو بیست لاپه‌ڕه‌ قه‌باره‌ ناوه‌ندییه‌. 
وه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ یه‌كه‌مین بڵاوه‌كراوه‌كانى ئه‌م شاعیره‌ به‌ زمانى سریانى كه‌ تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌ كه‌ شارستانییه‌تى شیعرى نوێ هێناوه‌ته‌وه‌ ناو تێكێستى سریانى هاوچه‌رخ كه‌ به‌ده‌ره‌ له‌ كۆت و قالًبى هاوچه‌شن و لاسایكردن به‌ تێروانینێكى نوێ. شاعیر چه‌ند كۆمه‌ڵه‌ شیعرى ترى هه‌یه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى:
قدیس فی غابة الرماد 1990.
مرایا المیاه‌ 1998.
أناهید 2002
جراح لسفڕ لم یكتب 2007.
شاعیر له‌م داهێنانه‌ هه‌وڵى داوه‌ كه‌ كه‌لتوورى باوكان نوێ بكاته‌وه‌ له‌ میانه‌ى زمانى باب و باپیران بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ى كه‌لتوورى سریانى و سارستانییه‌تى سریانى ڕه‌سه‌ن له‌ ڕێگاى كه‌لتوور وه‌ به‌كارهێنانى نمووه‌كانى میتولوجیا و سوود وه‌ركرتنله‌ ده‌سكه‌وتى میللى و ئاشكراكردنى بینراو وه‌ نه‌بینراو بۆ خوێندنه‌وه‌ى نادیار.
شاعیر توانى له‌ مه‌یدانه‌دا ناوى خۆى تۆمار بكات و بنه‌خشێنى له‌ ئاسمانى چامه‌ى سریانى هاوچه‌رخ و فه‌رهه‌نگه‌ نوێه‌كه‌ى به‌ فه‌لسه‌فه‌ نوێه‌كه‌ى و نووسینه‌ رێك و جوانه‌كانى كه‌ هه‌وڵێكى زۆرى داوه‌ كه‌ سوود له‌ ڕه‌گه‌كانى مێژوویى و زمانى وه‌ێژه‌وان و فه‌یله‌سوف و داهێنه‌ره‌كانى ئه‌ده‌بى سریانى له‌وانه‌ش بۆ نموونه‌: افرام السریانى كه‌ به‌ (خۆرى سریانى) ناونراوه‌
وه‌ سروجى و كوڕى عبرى و نرساى و بالاى و چه‌ندین ئه‌دیبى تر كه‌ ئه‌لف و بێ و شیعر و زانست به‌جیهانیان ناساند وه‌ سارستانیه‌تیان چاند له‌ كه‌نارى دونیاوه‌.
هه‌روه‌ها شاعیر له‌ تیًَكسته‌كانى ئه‌وه‌ى له‌ به‌رچاوگرت كه‌ نووسیینه‌كانى به‌ پیت و شێوه‌ داهێنانێكى تێدابێت كه‌ ده‌گاته‌ دوایین پله‌كانى تێكێستى سریانى پته‌و كه‌ به‌ زمانێكى ساده‌و ساماڵ و پێكهاته‌ێكى بنیاتى پته‌وه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ ووشه‌ و تێكستى شیعرى جوان پڕ له‌ تابلۆى مێژووى وه‌ ده‌روونى كه‌ شێوه‌ێكى ساده‌و پرشنكدار و جۆراوجۆر دیاره‌ له‌ بابه‌ته‌كانى له‌نێوان خه‌ون و واقیع و تێروانیینى نوێ و هێوا