Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


كورته‌ى مێژووى كڵیسه‌ى كلدانی
مه‌تران لویس ساكو

                                                                    وه‌رگێران: جه‌میل عیسا

ئه‌م كتێبه‌ كه‌ له‌ 156 لاپه‌ڕه‌ى مامناوه‌ندى پێكدێت له‌ (13) پاڕ پێكهاتووه‌. له‌ یه‌كه‌مین پاڕدا باسى ناوى مێژوویى كریستیانه‌كانى وڵاتى نێوان هه‌ردوو ڕووبار ده‌كات كه‌ به‌رده‌وام به‌ كڵیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵات ناوى ڕۆیشتووه‌. له‌ دووه‌مین پاڕدا باسى قۆناغى دامه‌زراندن و بڵاوبوونه‌وه‌ ده‌كات تا سه‌رده‌مى هاتنى ئیسلام. له‌م پاڕه‌دا نووسه‌ر ده‌ڵێت: (گریمانه‌ى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌ره‌تا ئایینى كریستیان له‌ (ڕه‌ها) بڵاوبووبێته‌وه‌و له‌وێوه‌ به‌ره‌و شاره‌كانى ده‌وروبه‌رى (نسیبین)و ناوچه‌كانى نێوان هه‌ردوو ڕووبار په‌رت و بڵاو بووبێته‌وه‌). له‌ سێیه‌مین پاڕدا باسى سه‌رده‌مى عه‌باسییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ى وه‌رگێڕان ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵى به‌رچاوى كریستیانه‌كان له‌وه‌رگێڕان و گواستنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فه‌و نۆژدارى و زانیارى گریكه‌كان بۆ زمانى سریانى و پاشان بۆ عه‌ره‌بى ده‌كات. هه‌رچى سه‌رده‌مى مه‌غووله‌كان و سه‌ره‌تای پێوه‌ندى له‌گه‌لأ ڕۆژئاواى كریستیانه‌ ئه‌وه‌ نووسه‌ر چواره‌مین پاڕى بۆ ته‌رخان كردووه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا (بارودۆخى كریستیانه‌كان به‌ یه‌ك شێوه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌، هه‌ندێك له‌ پاشاكانى ناوچه‌كه‌ بوونه‌ته‌ كریستیان و هه‌ندێكى دیكه‌یان كریستیانه‌كانیان چه‌وساندووه‌ته‌وه‌و كڵیسه‌كانیان ڕووخاندووه‌ ..). پاشان یه‌ك پاڕ بۆ بزووتنه‌وه‌ى یه‌كگرتن له‌گه‌لأ ڕۆما ته‌رخان ده‌كات به‌ سه‌رۆكایه‌تى یۆحنا سۆلاقا سه‌رۆكى دێرى ڕه‌بان هرمز كه‌، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به‌ سیستمى ویراسى په‌تریاركى كه‌ په‌رتریاركى نستۆرى ڕۆژهه‌ڵاتى شه‌معۆن برماما دایڕشتبوو بووبووه‌ كاسۆلیكى ، بۆیه‌ به‌شێكى ڕۆڵه‌كانى گه‌ل له‌و سیستمه‌ بێزاربوون و له‌مه‌شدا نێرراوانى ڕۆژئاوایى هانیان ده‌دان، ئه‌وه‌بوو له‌ ساڵى 1553دا بوو به‌ یه‌كه‌مین په‌تریاركى كاسۆلیكى له‌كڵیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵات. به‌م شێوه‌یه‌یش سێ زنجیره‌ په‌تریاركى له‌ئاكامى یه‌كگرتن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ تێكچڕژاوه‌كان له‌ قۆش (عیراق) و قۆجانس (توركیا)و ئامه‌د (دیاربه‌كر ـ توركیا) پێكهات. نووسه‌ر له‌ شه‌شه‌مین و حه‌وته‌مین و هه‌شته‌مین پاڕى كتێبه‌كه‌دا باسى مێژووى دامه‌زراندنى كڵیسه‌ى كلدانى شان به‌شانى كڵسه‌كانى دیكه‌ى سریانى و نه‌ستۆریمان ده‌كات. له‌ نۆیه‌مین پاڕدا باسى قوتابخانه‌ فه‌لسه‌فییه‌ ـ لاهووتییه‌كان ده‌كات كه‌ باوپیرانى سریانمان له‌ (ڕه‌ها)و (نسیبین) و (جوندیشاپوور)و شوێنى دیكه‌ دروستیان كردوون و ناودارو ئه‌دیبان و بلیمه‌تانى وه‌ك بردیصان و مار ئه‌فرام و ئه‌فراهات و نرساى و باباى و ئه‌وانى دیكه‌ خوێندنیان تێدا ته‌واوكردووه‌. له‌ده‌یه‌مین پاڕدا باسى خه‌سڵه‌ته‌كانى لاهووتى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌كات و به‌ لاهووتییه‌كى باوكایه‌تى و نووسراوى و خواپه‌رستى و فێركارى و سۆفیگه‌رى داده‌نێت. هاوكات له‌ یازده‌مین پاردا نه‌ریت و كرداره‌ كه‌هه‌نووتییه‌كانى ناوكڵیسه‌ ڕاڤه‌ده‌كات. له‌دوازده‌مین پاڕیشدا باسى ده‌زگه‌كانى هه‌نووكه‌ى كڵیسه‌ى كلدانى ئێسته‌ ده‌كات وه‌ك ڕه‌هبه‌نه‌ى پیاوو ئافره‌ت و په‌یمانگه‌و كۆلێژه‌كانى كه‌هه‌نووتی و خوێندن، پاشان ئه‌بره‌شییه‌ جۆراوجۆره‌كان، پاشان باسى ڕاگه‌یاندن ده‌كات كه‌ خۆى له‌گۆڤاره‌كانى ( بین النهرین)و (نجم المشرق) و (ربنۆتا)و هه‌روه‌ها (هزرى كریستیانى) ده‌بینێته‌وه‌. له‌دوایه‌مین پاڕدا باسى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ چاره‌نووسسازانه‌ ده‌كات كه‌ ڕوو به‌ ڕووى كڵیسه‌ى كلدانى به‌ تایبه‌تى و عیراقی ده‌بنه‌وه‌و په‌نجه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر گرفته‌كان و كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌رو بیرو بۆچوون ده‌خاته‌ ڕوو.

نمايشکردنى کتيب: ادمون لاسو
وه‌رگێران:موكه‌ره‌م تاله‌بانی