Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


تا هه‌تایه‌ شوێن (شيعر)
كۆشیعرێكى زوهێر به‌هنام بوردا

له‌ چوارچێوه‌ى كتێبه‌ چاپكراوه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان و له‌ژێر زنجیره‌ (7)دا كۆشیعرێكى نووسه‌رو شاعیر زوهێر به‌هنام بوردا به‌ ناونیشانی (تا هه‌تایه‌ شوێن) به‌ زمانى عه‌ره‌بی و سریانی له‌ دووتوێى (128) لاپه‌ڕه‌دا كه‌وته‌ به‌رده‌ستى خوێنه‌ران. كۆشیعره‌كه‌ به‌ زمانى سریانی هاوچه‌رخ نووسراوه‌و بۆ سه‌ر زمانى عه‌ره‌بی وه‌رگێڕراوه‌و بریتییه‌ له‌ 12 چامه‌و هه‌موو بابه‌ته‌ ویژدانییه‌كانیان له‌خۆگرتووه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ كه‌ زوهێر به‌هنام بوردا شاعیرێكى ناودارى شارۆچكه‌ى به‌غدیدا (قه‌رقۆش)ه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌ده‌بی و هونه‌رى بۆ منداڵان ده‌نووسێت، له‌ چاپكراوه‌كانى: 

• سبه‌ینێ كات تێده‌په‌ڕێت.

• پشووگه‌ بۆ ئه‌وین و خورافه‌.

• سێبه‌رێكى پۆشته‌ بۆ شێوه‌م.

• ده‌ په‌نجه‌ له‌ فرمێسكى هه‌تاو.


        له‌سه‌ر نووسینى: جۆرجینا به‌هنام