Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


سه‌رگۆن پۆڵس ... قه‌قنه‌سى شیعری نوێى عیراقى
للقاص : هيثم بردى

له‌ چوارچێوه‌ى چاپكراوه‌كاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی له‌ هه‌رێمى كوردستان كتێبیك به‌ ناونیشانی (سه‌رگۆن پۆڵس ... قه‌قنه‌سى شیعری نوێى عیراقی / ئه‌وه‌ى له‌باره‌یه‌وه‌ گوتراوه‌و نووسراوه‌)   چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.. كتێبه‌كه‌ زنجیره‌ى (22)ى له‌ زنجیره‌ چاپكراه‌كانى ڕۆشنبیرى سریانی وه‌رگرتووه‌و چیرۆكنووس هه‌یسه‌م به‌هنام بوردا ئاماده‌ى كردووه‌.

سه‌ره‌تا كتێبه‌كه‌ به‌و ڕۆژو كاتژمێره‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ ئاماده‌كار هه‌واڵى كۆچى دوایی ئه‌و شاعیرو ئه‌دیب و چیرۆكنووسه‌ى پێ ده‌گات كه‌ ڕه‌نگه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌و چۆن ئه‌و ساته‌ به‌لاى ئه‌وه‌وه‌ له‌ جۆره‌ شۆكێك ده‌چوو، چونكه‌ ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاهاتبوو به‌ هۆى ئینته‌رنێته‌وه‌ له‌گه‌لأ هاوه‌ڵه‌كانیدا قسه‌ى بكات و هه‌واڵى نووسینه‌كانی ده‌زانین و له‌و كاته‌دا وێنه‌ى خوالێخۆشبوو ده‌بینێت و له‌وه‌ ئاگه‌دار ده‌بێت كه‌ كۆچى كردووه‌و هه‌واڵه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ناوه‌نده‌ ئه‌ده‌بییه‌كان نه‌ك ته‌نیا له‌ عیراق به‌ڵكو له‌ هه‌موو جیهان، له‌و ساته‌شدا هه‌موو ئه‌و چیرۆك و شیعرانه‌ى بیر ده‌كه‌وێته‌ كه‌ خوێندوونیه‌ته‌وه‌و نه‌وه‌ له‌ دواى نه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

پاشان ئاماده‌كار ئه‌و پرسه‌نامانه‌ى تۆماركردون كه‌ چه‌ندین ده‌زگه‌ى ئه‌ده‌بى و عه‌ره‌بی و بیانی ده‌ریانكردوون. پاشان دێته‌ سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى له‌ هه‌موو شوێنێكى جیهاندا له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رى و سه‌ندیكاو یه‌كیه‌تییه‌ ئه‌ده‌بی و هونه‌رى و میدیاكانى راگه‌یاندنه‌وه‌ سازدراون له‌وانه‌یش چله‌ى ماته‌مینی خوالێخۆشبوو كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی له‌ ڕۆژى 12-12-2007دا بۆ خوالێخشبووى سازدا. پاشان هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ى خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ دۆست و خۆشه‌ویستانی له‌سه‌ریان نووسیوه‌ له‌ شاعیرو چیرۆكنووسانى براده‌رى و ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه‌گران له‌سه‌ریان نووسیوه‌ كه‌ بریتین له‌ دۆسێ و لێكۆڵینه‌وه‌و چامه‌ له‌باره‌ى كۆچ كردنییه‌وه‌ له‌گه‌لأ ئه‌و دیدارو وتووێژانه‌ى پێشتر له‌گه‌لأ كۆچكردوودا ئه‌نجام دراون..

جێى ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی له‌ هه‌رێمى كوردستان پێش ئه‌م كتێبه‌ كتێبێكى به‌ دوو به‌رگ  به‌ ناوونیشای سه‌رگۆن پۆڵس .. شاكاره‌ شیعرییه‌كانى له‌ دوو به‌رگدا چاپ كردبوو.


له‌سه‌ر نووسینی: لوئه‌ى به‌هنام