Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


شیعری هاوچه‌رخى سریانی
وه‌رگێڕانی: مه‌هداوى ئه‌حمه‌د

له‌ چوارچێوه‌ى چاپكراوه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی له‌ هه‌رێمى كوردستان كتێبیك به‌ ناونیشانی (شیعری هاوچه‌رخی سریانی) به‌ زمانى كوردی به‌ زنجیره‌ (12)ه‌و له‌ دو توێى (92) لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره‌ مامناوه‌ندیدا چاپ و بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك چامه‌ى شیعری به‌ زمانى سریانى هاوچه‌رخ له‌خۆده‌گرێت له‌لایه‌ن چه‌ند شاعیرێكى هاوچه‌رخمانه‌وه‌ نووسراون كه‌ بریتین له‌:

ڕۆبین بێت شه‌مۆئیل، شاكر سیفۆ، نوها لازار، كوپر نه‌جیب، ئیبراهیم كولان، پوترس نه‌باتی، ئیڤان جانی، مه‌تی ئیسماعیل. ئه‌و شیعرانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى فیستیڤاڵى كه‌له‌پوورى سریانی ـ كوردی هاوبه‌شدا خوێنرانه‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی به‌ هاریكارى له‌گه‌لأ ئامۆژگه‌ى كه‌له‌پوورى كوردی له‌ سلێمانى سازى دابوو. چامه‌كان مه‌هداوی ئه‌حمه‌د وه‌ریگێڕاون و فه‌ره‌یدوون سامان پێیاندا چووه‌ته‌وه‌. پێشه‌كى كتێبه‌كه‌یش دكتۆر سه‌عدى المالح نووسیویه‌تى تێیدا ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مێژووى شیعری سریانی بۆ دوو هه‌زار سالأ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، وێڕاى ئه‌وه‌یش كه‌چى سه‌ده‌كانى سه‌ره‌تاى مه‌سیحییه‌ت به‌سه‌رده‌مى زێڕینى ئه‌و شیعره‌ داده‌نرێت، له‌گه‌لأ مار ئه‌فرام سریانی خاوه‌ندى هه‌زاران ئه‌و پارچه‌ شیعرانه‌یدا كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ پێشه‌نگه‌كانى داده‌نرێت، شیعری كڵیسه‌یى ئایینى سریانیمان پێ گه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ ئامێزى كڵیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌دایك بووه‌. ده‌شڵێت: له‌ دووه‌مین نیوه‌ى سه‌ده‌ى نۆزده‌ تا سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م و له‌ ڕوانگه‌ى هوشیارى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌و بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى زمان زۆر شاعیر توانییان له‌ قاووغی كڵیسه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و خۆ له‌ لایه‌نى دیكه‌ى مه‌به‌سته‌كانى شعر بده‌ن له‌وانه‌یش: فه‌ره‌یدوون ئه‌تۆرایا، شلێموون سلامس، نه‌عووم فایه‌ق، عه‌بدولمه‌سیح قه‌ره‌باش و زۆرى دیكه‌.

له‌م كتێبه‌دا هه‌وڵى پێشكه‌ش كردنى كۆمه‌ڵێك چامه‌ى هه‌ڵبژێرراوى شاعیرانی هاوچه‌رخی سریانى دراوه‌ تا بیانخه‌ینه‌ به‌رده‌م خوێنه‌رى كورد بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ فاكته‌رێك بۆ ئاڵوگۆڕى هزرى و ڕۆشنبیرى نێوان هه‌ردوو گه‌ل.

له‌سه‌رنووسینی: جۆرجینا به‌هنام