Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


ده‌مه‌قاڵێ (چيرۆك)
ئه‌دمون سه‌بری

له‌ په‌راوێزى ئه‌ڵقه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌مه‌ڕ ڕۆڵى سریان له‌ ڕۆشنبیرى عیراقیدا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی به‌ ناوى نووسه‌رى كۆچكردوو ئه‌دمون سه‌برى سازى دابوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ سه‌رله‌نوێ چیرۆكه‌ درێژه‌كه‌ى نووسه‌رى چاپ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ناوونیشانی (ده‌ه‌قاڵێ)یه‌و یه‌كه‌مین چاپى ساڵى 1957 بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و چیرۆكه‌ پاشتر كرا به‌ به‌ناوبانگترین فلیمی سینه‌مایى عیراقی ئه‌ویش فیلمی (سه‌عید ئه‌فه‌ندی)یه‌ كه‌ ڕۆڵى سه‌ره‌كى فیلمه‌كه‌ هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ یووسف عانی ده‌یگێڕێت و له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵى جیهانیدا به‌شدارى كردووه‌و جێى ستایش و ڕێز لێنان بووه‌.

ڕووداوه‌كانى چیرۆكه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیانی ڕۆژانه‌ى پیاوێكى ساكارو خاوه‌ن خێزانێكى به‌سته‌زمانه‌ كه‌ ئه‌ویش سه‌عید ئه‌فه‌ندییه‌ كه‌ ڕه‌وشێكى خراپ به‌سه‌ر ده‌بات به‌تایبه‌تى له‌گه‌لأ كرێچییه‌كانى ده‌وروبه‌رو هاتوچۆكردنى به‌رده‌وام له‌نێوانیانداو ئه‌و ڕووداوه‌ سه‌یرانه‌و ئه‌و ده‌مه‌قاڵێ و تێكگیرانه‌ى له‌نێوان منداڵه‌كانى و منداڵانى دراوسێكاندا ڕوو ده‌ده‌ن كه‌ په‌ره‌ده‌ستێنن و ده‌بنه‌ كێشه‌ى نێوان گه‌وره‌كان پاشان چاره‌سه‌رده‌كرێن به‌ڵام تا ماوه‌یه‌ك.

ئه‌دمون سه‌برى به‌ یه‌كێك له‌ دیارترین نووسه‌رى عیراقی سه‌ده‌ى بیسته‌م داده‌نرێت له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ى له‌ بوارى چیرۆك  شانۆگه‌رى و وه‌رگێڕاندا پێشكه‌شى كردوون و ناوى پێ ده‌ركردوون و وێڕاى بیركردن و په‌راوێزخستنی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ بایه‌خ به‌ به‌رهه‌مه‌كانى دراوه‌.

چیرۆكه‌كه‌ له‌ دووتوێى (48) لاپه‌ڕه‌ى بچووكدایه‌. 


له‌سه‌رنووسینی: جۆرجینا به‌هنام