Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


ده‌نكه‌ هه‌نار (چيرۆك)
عادل دنۆ

له‌چوارچێوه‌ى زنجیره‌ى ڕۆشنبیرى سریانیدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانییه‌وه‌ كتێبێك به‌ ناوونیشانی (ده‌نكه‌ هه‌نار) له‌ نووسینى عادل دنۆ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌، چه‌ند كورته‌ چیرۆك له‌خۆ ده‌گرێت. كتێبه‌كه‌ له‌ دوو توێى (94) لاپه‌ڕه‌ى مامناوه‌ندیدایه‌و چه‌ندین چیرۆك سه‌باره‌ت به‌ ژیانی ڕۆژانه‌ له‌خۆده‌گرێت به‌م ناووونیشانانه‌: (به‌ به‌هێزى نوێژه‌كانت، گه‌ڕه‌كى كۆن، یه‌كشه‌ممه‌ى خوێناوى، دووكه‌لأ به‌ ئاسمانه‌وه‌، گۆرانی منداڵى، ده‌نكه‌ هه‌نار) نووسه‌ر له‌ چیرۆكه‌كانیدا ئه‌و نه‌ریت و ڕه‌فتارانه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ نه‌وه‌ دواى نه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌لأ زانیارى ورد له‌باره‌ى شوێن و ڕووداوو ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ ڕۆڵیان له‌ ژیانیدا هه‌بووه‌و ئه‌و ژیان ساكاره‌ى به‌سه‌ریان بردووه‌.

نووسه‌ر له‌به‌رجه‌سته‌كردنى ئه‌ندێشه‌و بیركردنه‌وه‌دا بۆ سه‌رده‌مى منداڵى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و وێنه‌و دیمه‌ن و ڕووداوه‌كانى گونده‌كه‌ى خۆى به‌رجه‌سته‌ ده‌كات. كتێبه‌كه‌ زۆر چیرۆكى واقیعیانه‌ى تێدایه‌ كه‌ نه‌وه‌كانى پێش ئێمه‌ گێڕاویانه‌ته‌وه‌و له‌ دێڕه‌كانیاندا ڕاستى بێ فیزى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌ویش بنه‌مایه‌كه‌ پێشینانمان پشتیان پێ به‌ستووه‌. كتێبه‌كه‌ به‌ زمانى سریانی نووسراوه‌و پێویسته‌ بخوێنرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌نجنه‌یه‌كى باشى له‌مه‌ڕ رابوردوو له‌خۆگرتووه‌و ڕووداوه‌كان سه‌رنج ڕاده‌كێشن، سۆزو خۆزگه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و ڕابوردوو و ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ له‌خۆده‌گرن كه‌ به‌ناچارى لێیان دووركه‌وتووینه‌ته‌وه‌.

 له‌سه‌رنووسینی: گلادس حیكمه‌ت