Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


بێت نوورى (ڕۆمان)
عادل دنۆ

له‌چوارچێوه‌ى زنجیره‌ى ڕۆشنبیرى سریانیدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانییه‌وه‌ كتێبێك به‌ ناوونیشانی (بێت نوورى) له‌ نووسینى چیرۆكنوس  و نووسه‌ر عادل دنۆ له‌ژێر زنجیره‌ (19)دا چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌، ڕووداوانى ڕۆمانه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ گوندى (بێت نوورى)یه‌. چیرۆكنووس به‌سه‌رهاته‌كه‌ى به‌ ده‌ربڕینێكى جوان ده‌ست پێده‌كات و ده‌ڵێت: (پێویسته‌ چێژى تاڵى له‌ ژیاندا بێت، بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ  چێژ له‌ شیرینی وه‌ربگرێت). ڕۆمانه‌كه‌ ڕووداوى ڕاسته‌قینه‌ له‌خۆده‌گرێت له‌ گوندو شارۆچكه‌كانى باكوورى عیراق ڕوویان داوه‌، هه‌رچى كه‌سایه‌تییه‌كانى چیرۆكه‌كه‌یه‌ ئه‌وه‌ نووسه‌ر له‌ ئه‌ندێشه‌و بیرى خۆیه‌وه‌ دروستى كردوون ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك لێكچوون له‌ناوه‌كاندا هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ ڕێككه‌وت ڕووى داوه‌.

ڕۆمانه‌كه‌ به‌ سۆزه‌وه‌ به‌ ڕابوردوومانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیشتمان كه‌ بیره‌وه‌رییه‌كه‌ كات به‌سه‌ریدا ده‌گرییه‌ت ئه‌ویش له‌ ئاكامى ئه‌و هه‌ست كردنه‌ به‌ تاڵى چه‌شتن تا له‌گه‌لأ ئه‌و شیرینی و ساكارییه‌دا به‌راوردى بكات كه‌ له‌ ئامێزى گونده‌ ساكارو نیشتمانه‌ سه‌ربڵنده‌كه‌یدا به‌سه‌رى بردووه‌.

ڕۆمانه‌كه‌ پاڵمان پێوه‌ ده‌نێت به‌ ئه‌ندێشه‌و یادوه‌رى بۆ ڕابوردوو بگه‌ڕێینه‌وه‌و چه‌ند گرته‌یه‌ك پێش چاوى خۆمان بهێنینه‌وه‌ له‌و ڕووداوانه‌ى كه‌ به‌ خێرایى تێپه‌ڕین به‌ڵام به‌ ڕاستییه‌كانیانه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ى چیرۆكێك یان چامه‌یه‌كى شیعریدا ده‌یاننووسینه‌وه‌ به‌ ناخێك كه‌ به‌ چاوێكى نائومێدانه‌ لێیان ده‌ڕوانێت كه‌ وامان لێ ده‌كات به‌رانبه‌ر به‌ شته‌ نوێَیه‌كان گه‌شبین بین بۆ ئه‌وى بیره‌وه‌رى داڵده‌كه‌مان بیر بكه‌وێته‌وه‌ ئه‌گه‌رچى ئه‌مڕۆ له‌بیرمان چووه‌ته‌وه‌.

 له‌سه‌رنووسینی: گلادس حیكمه‌ت