Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


شاكاره‌ شیعرییه‌كان له‌ شاعیرى سه‌رگۆن پۆلس (دوو به‌رگ)
له‌ نووسینی: هه‌یسه‌م به‌هنام بوردا

 

له‌ هه‌نگاوێكى پێشه‌نگ و لێكۆڵراوو پرۆگرام بۆ دانراوداو پاش چه‌ند كۆڕێكى ڕێز لێنانى، گرنگتریشیان چله‌كه‌ى ماته‌مینی بوو كه‌ پاییزى ساڵى 2007 له‌ شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ڵقه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى كه‌ دیسان ساڵى 2009 بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ عه‌نكاوه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ دیارترین نووسه‌رو ئه‌دیبانی عیراق به‌شدارییان تێدا كرد. ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی له‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى له‌ هه‌رێمى كوردستانی عیراق به‌ یه‌ك جار سێ كتێبى له‌سه‌ر شاعیرى گه‌وره‌ى عیراقى سه‌رگۆن پۆلس چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.

یه‌كه‌م كتێب: (شاكاره‌ شیعرییه‌كان ـ یه‌كه‌م به‌رگ) له‌ دووتوێى  (376) لاپه‌ڕه‌ى گه‌وره‌دا، كه‌ دیوانه‌ شیعرییه‌كانى (گه‌یشت به‌ شارى كوێ، ژیان له‌ نزیك ئه‌كرۆپۆل، یه‌كه‌م و ئه‌وى داوتر) له‌خۆده‌گرێت.

دووه‌م كتێب: (شاكاره‌ شیعرییه‌كان ـ دووه‌م به‌رگ) له‌ دووتوێى (486) لاپه‌ڕه‌ى گه‌وره‌دا، كه‌ دیوانه‌كانى (چراهه‌ڵگر له‌ شه‌وى گورگه‌كاندا، ئه‌گه‌ر له‌ كه‌شتییه‌كه‌ى نووحدا نووستبیت، ئێسكێكى دیكه‌ بۆ سه‌گى خێلأ) له‌ خۆده‌گرێت.

سێیه‌م كتێب: (سه‌رگۆن پۆلس قه‌قنه‌سى شیعرى نوێى عیراقی) له‌ دووتوێى (216) لاپه‌ڕه‌ى گه‌وره‌دا، له‌ ئاماده‌كردن و پێشه‌كى بۆ نووسینى هه‌یسه‌م به‌هنام بوردا، ئه‌و بابه‌تانه‌ى تێدا تۆمار كردوون پاش كۆچكردنى له‌باره‌ى شاعیره‌وه‌ گوتراون و نووسراون.

ئه‌و كتێبانه‌ زنجیره‌ 20و 21و 22یان له‌و زنجیره‌ كتێبانه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی به‌ ناونیشانی زنجیره‌ى رۆشنبیرى سریانی ده‌ریانده‌كات و له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2009وه‌ ده‌ستى به‌چاپ كردنیان كردووه‌.