Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


سڵاو له‌ ئه‌ستێره‌ى خوداكانتان
شاكر سيفو

له‌ چوارچێوه‌ى بڵاوكراوه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى ـ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆشیعرى سریانى شاعیر شاكر سیفۆ (تووبا لكه‌واكب ئولووهیه‌تیكوم) كه‌وته‌ به‌ر ده‌ستى خوێنه‌ران كه‌ چه‌ند ده‌قێكى شیعرى له‌خۆ ده‌گرێت له‌ نووسینیاندا بنیاتى شێوه‌كارى و بونیادگه‌رى له‌ چوارچێوه‌ى جوانكارى چامه‌ى په‌خشاندا وه‌ك له‌ شیعرى نوێخوازى عه‌ره‌بیدا ده‌خوێنینیه‌وه‌، كاریان له‌سه‌ر كراوه‌.
شاكر سیفۆى شاعیر ده‌كۆشێت به‌ هۆى وشه‌ى شیعرییه‌وه‌ ده‌قه‌كه‌ به‌ره‌و بنیاتى وێنه‌یى و مه‌عریفى ببات كه‌ له‌گه‌لأ هاوچه‌شنه‌كانیدا وێنه‌ى شیعرى پێكده‌هێنێت، چونكه‌ ده‌ق له‌م كۆشیعره‌دا ناچێته‌ ژێر ڕكێفى سیستمێكه‌وه‌، واته‌ به‌و شێوه‌ به‌ره‌هه‌ڵایه‌ ده‌نووسێت، به‌ڵام جڵه‌وى زمانى شیعرى له‌ ڕووى ڕه‌وانبێژییه‌وه‌ كۆنترۆلأ كردووه‌ چ لێكچواندن یان خوازه‌و كورتبڕى بێت، به‌هێزیى زمان وێنه‌یه‌كى پرشنگدارى شیعرى به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ مه‌به‌ستى قووڵى ده‌لاله‌ت له‌خۆده‌گرێت، ده‌لاله‌تى وێنه‌و بنیاتى گشتى ده‌قه‌كه‌. من هه‌ركه‌ ده‌قێك له‌ ده‌قه‌كانى كۆشیعره‌كه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ هه‌ست ده‌كه‌م، كه‌ جۆره‌ جه‌ده‌لیه‌تێك له‌ وێنه‌ شیعرییه‌كه‌و ماكى برینه‌كه‌دا هه‌یه‌، برینى بوون، بوونى ساتى شیعری له‌ بوارى نووسینى چامه‌ى په‌خشاندا، ئاره‌زوومه‌ندى شاعیر به‌م كاركردنانه‌ له‌ نیازى به‌ ده‌گمه‌ن بوون و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌. ئه‌و له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا پێوه‌رى ستاتیكى ـــ ده‌نگى و ده‌لالى ـ له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌قه‌كه‌ به‌ره‌و سستى و لاوازى نه‌چێت، هه‌ندێك جاریش دووباره‌بوونه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ ئه‌و به‌ به‌رده‌وامبوونى ڕه‌وشى ویژدانى و سۆزدارى ده‌زانێت، لێره‌شدا دووباره‌بوونه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانى جێگۆڕكى له‌نێوان گیانه‌وه‌رو شته‌كاندا، له‌گه‌لأ ئه‌و ده‌لاله‌ته‌ ده‌روونیانه‌ى لێیان هه‌ڵده‌هینجێنرێن كه‌ تایبه‌ت به‌ ناخى شاعیرو پێوه‌ندى به‌ بوون و ئه‌وى دیكه‌وه‌ هه‌یه‌.
له‌م كۆشیعره‌و له‌ چوارچێوه‌ى ده‌قه‌كانیدا خوێنه‌ر هه‌ست به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ى ته‌واو به‌ بونیاتى شوێن و نیازمه‌ندى بۆچوون و ڕووپێوى سۆفیانه‌و خه‌ون بینانه‌ ده‌كات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌و په‌نابردن به‌ر وته‌كانى باشله‌ر (له‌باره‌ى منداڵیه‌تى و خه‌ون و شوێن و ستاتیكییه‌كانى ..) ئاراستگه‌راییه‌كانى كولتوورى سریانى و شێوه‌ مه‌عریفى و ستاتیكییه‌كانیش له‌گه‌لأ بنیاتى شوێن و میتۆلۆژیادا له‌ناو ده‌قه‌كانى شاعیردا به‌رچاو ده‌كه‌ون، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاعیر خه‌ون و بۆچوون دروست ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ له‌ناو ئه‌م ژیانه‌ شیعرییه‌دا ده‌ژێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاعیر هیچ شتێكى دیكه‌ى نییه‌ ته‌نیا وشه‌ى خولقێنه‌ر نه‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌ وشه‌ هه‌بووه‌، بۆیه‌ وه‌ڵامى به‌رده‌وامى شاعیر ئه‌مه‌یه‌.


وه‌رگێڕانى: م.ڕ.ت.