Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
.............ليکۆلينه‌وه‌لان و تويژنه‌وه‌کان.............

ده‌رباره‌ى ئه‌و زانایانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه‌ى نصێبین خوێندویانه‌

له‌ كتێبى كلدو اشور

نووسینی: ادی شیر/ سه‌روك أساقفه‌ێ سعرت
وه‌رگێڕانی: جه‌میل عیسا

وه‌ك بینیمان له‌ قوتابخانه‌ى نصێبین له‌ شاره‌كانى تریش چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى به‌ ناوبانگ هه‌مانه‌. وه‌ زۆر له‌ زانایان ناوبانگیان هه‌یه‌ به‌ دانانیان له‌ مانه‌ :
یه‌عقوب مه‌ترانی بێت لابات كه‌ كتێبێكى داناوه‌ ده‌رباره‌ى (ئه‌ركه‌كانى سه‌رۆكه‌كان وفه‌رمانه‌كانیان ــ واجبات الرۆسا‌و ووڤائفهم) .
دانیال ئه‌سقه‌فى(1) (رأس العین) كه‌ نووسیویه‌تى له‌ دژى مه‌رقینیه‌كان ومانه‌ویه‌كان وهه‌ر ته‌قه‌كان (هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان) وه‌كلدانه‌كانى ئه‌ستێره‌ناس (الكلدان المنجمین) (2). وه‌ ئه‌مانه‌ له‌ سه‌رده‌مى جاپلیق ئاباى گه‌وره‌ بوو(3) .
ته‌ئادۆر ئه‌سقه‌فى مه‌رو قوتابى سه‌ركیس ریش عێنى كه‌ چه‌ند كتێبێكى بۆ ئارامیه‌وه‌وه‌رگێراوه‌ ده‌رباره‌ى فه‌لسه‌فه‌ وپزیشكى .
ته‌ئادۆر له‌ سه‌رده‌مى مار ئاباى گه‌وره‌ ژیاوه‌. صوباوى ده‌رباره‌یه‌وه‌ ووتویه‌تى (4) :
كه‌ قه‌سیده‌یه‌كى له‌ سه‌ر ئۆجین ویونانیه‌كان نووسیوه‌ وه‌ ته‌فسیركردنى مه‌زامیر ومیامه‌ر وه‌ هه‌روه‌ها كتێبێكى داناوه‌ كه‌ وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى مامۆستاكه‌ى سه‌ركیس ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌پرسیاره‌،وه‌ كتێبێكى ترى زه‌خره‌فه‌ كێشراو كه‌مار ئابا جبرائیل داواى لێ كردبوو، مار ئابا جبرائیل ئه‌سقه‌فى هرمز دا شیر كه‌ براى ته‌ئادۆربوو، وه‌ كتێبێكى دژى مانه‌ویه‌كان داناوه‌ كتێبێكى تر دژى كلدانه‌ ئه‌ستێره‌ناسه‌كان. وه‌ سێ سه‌د وتار ده‌رباره‌ى جۆراوجۆر (5) .
ئیبراهیم نه‌تپرایا چه‌ندین كتێبى جۆراوجۆرى داناو (6) وه‌ له‌ كتێبى (العفه‌) ده‌رباره‌ى ووتراوه‌ كتێبێكى نووسیوه‌ له‌ سه‌ر ژیاننامه‌ى ره‌به‌نه‌كان (فی السیره‌ الرهبانیه‌) وه‌ ئه‌وه‌ى به‌ ئێمه‌ گه‌یشتووه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانى ووتارێكه‌ ده‌رباره‌ى (كاره‌كانى چاكه‌ ــ الاعمال الصالحه‌) بێجان به‌ چاپى گه‌یاندووه‌ له‌ كتێبى به‌ هه‌شتى باوكان (فردوس الابا‌و). وه‌ هه‌شت ووتار پارێزراوه‌ له‌ كتێبخانه‌ى فاتیكان(7) وه‌ ته‌سابیح (8) وه‌ ووتارێكى درێژ ده‌رباره‌ى ژیاننامه‌ى ره‌به‌نه‌كان (السیره‌ النسكیه‌) كه‌ پارێزراوه‌ له‌ كتێبخانه‌كانى سعردى(9) . وه‌ مشیحازه‌خا مێژووى ئه‌ساقیفه‌ى هه‌ولێرى نووسیه‌وه‌ قه‌شه‌ ئه‌لفونس مه‌نكنابه‌ چاپى گه‌یاندوه‌ له‌ موسل ساڵى 1907 كه‌ له‌ سه‌رده‌مى ئه‌براهام دبێپ ره‌بان ژیاوه‌.(10)
بولس فارسى (11) ده‌رچووى زانسته‌كانى كه‌نه‌سى وفه‌لسه‌فه‌ى یۆنانى یه‌ كتێبێكى داناوه‌ ده‌رباره‌ى فه‌لسه‌فه‌ پێشكه‌شى به‌ شائه‌نو شێروانى كردوه‌.وه‌ به‌ چاپ گه‌ینراوه‌ له‌ لایه‌ن زانا لاند له‌ گه‌ل وه‌رگێرانه‌ لاتینى یه‌كه‌ى.
بود پڕیاردوتاواته‌ زیاره‌تكه‌ر زۆر لێ هاتوو بوو له‌ كه‌لدانى ویۆنانى وفارسى وهیندى . وه‌ عه‌بدیشۆع صوباوى ده‌ڵێ (12) : كه‌وا میامه‌رى دابه‌ش كردووه‌ ده‌رباره‌ى باوه‌ردارى وه‌ نووسیوویه‌تى دژى مانه‌وىیه‌كان ومه‌رقیۆنیه‌كان وه‌ پرسیاره‌كانى یۆنانى كه‌ پێ ى ده‌گوترێ ئه‌لپ مێگان الف میجن وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ زمانى هیندیه‌وه‌ كتێبى كلیله‌ ودمنه‌ زانا بیكل به‌ چاپى گه‌یاندوه‌ .
ئه‌حود ئێمه‌ چه‌ند كتێبێكى داناوه‌ .صوباوى ده‌رباره‌یه‌وه‌ ووتی (13) كتێبێكى دژی فه‌یله‌سوفه‌كانى داناوه‌ وه‌ كتێبێك دژی مه‌جووسه‌كان وه‌ كتێبێك بۆ دیار كردنى هه‌موو شتێك (كتاب تحدیدات جمیع الاشیا‌و).وه‌ كتێبى (المنگق) له‌ دروست بوونى ئه‌قنۆمه‌كان. وه‌ كتێبێك ناونیشانه‌كه‌ى ئایا ده‌سه‌لاتى ئیراده‌ هه‌یه‌ له‌ سروشت (هل متسلگه‌ الاراده‌ على گبیعه‌). وكتێبێك (كتاب فی النفس) وتارێك ناونیشانى (الانسان عالم صغیر) مرۆڤ زانایه‌كى بچووكه‌. وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ند خوتبه‌یه‌كى روونو ره‌وانی هه‌بووه‌. سه‌معانى و رۆژهه‌لاتناسه‌كان بۆ ئه‌حود ئیمه‌و وتوویانه‌ ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن صوباوی باس كراوه‌ كه‌وا ئه‌سقوفی تكریت به‌عقوبه‌ كه‌ وا سالى 575(14) كۆچى دوای كردووه‌ .به‌لام ئێمه‌ له‌ ووتارلاه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ماندا له‌سه‌ردانانه‌كانی سریانى رۆژهه‌لاتى (15) كه‌ ئه‌مه‌ خۆی نیه‌ به‌لكو نه‌ستوری یه‌. وه‌تایبه‌تمه‌ندیم. له‌و به‌لگانه‌ كه‌وا یه‌عقوبى یه‌كان ناچنه‌ سه‌ر ره‌چه‌له‌ك بۆ دانه‌ره‌كانى ئه‌سقوفى تكریت . وه‌ ده‌كرێت كه‌وا صوباوى خوتبه‌كانى خووێندبێته‌وه‌ كه‌ باوه‌ر ده‌كرێ له‌ مه‌وه‌زانزاوه‌كه‌ وانه‌ستورى یه‌. به‌لام قه‌شه‌ نوله‌و پێشه‌كییه‌ی كه‌ یه‌كه‌ی كردوویه‌تى بۆ ووتارێكى ئه‌حود ده‌رباره‌ى پێكهاته‌ى مرۆڤ (فی تركیب الانسان) كه‌ بۆی ده‌چێت ئه‌م مه‌لفانه‌ نه‌ستۆرى بێت دواتر باوه‌ر به‌ یه‌عقوبیه‌كان هێنابێ.
یوسى ووتارێكى هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى به‌ رۆژووبوون پارێزراوه‌ له‌ كیتێبخانه‌ كانى سعردی(16) به‌رد قوسین كتێبێكى له‌ دژى كلدانه‌ ئه‌ستێره‌ ناسه‌كانى داناوه‌، كتێبێكى تر دژى پاپا رونى هه‌رتۆقى(17) سه‌معانى ده‌رباره‌ى ده‌لێ كه‌وا دێرێكى له‌ حه‌سنا عبرایا دامه‌زراندوه‌(18) بابو كیر(19) كتێبه‌كانى عه‌هدى كۆنى (العهد القدیم) له‌ یۆنانیه‌وه‌ بۆ ئارامى وه‌رگێراوه‌ دواتر كه‌وتۆته‌ ناو هه‌رته‌قه‌ى ئه‌بیۆن وه‌ له‌سه‌رده‌مى حزقیال جاپلیق دا بووه‌ (570-581) .
یه‌عقوب دبێپ عابى هیچ له‌ نووسینه‌كانى به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه‌ ته‌نها نویّژه‌كان(تسبحه‌) كه‌وا پارێزراوه‌ له‌ كتێبخانه‌كه‌مان له‌ سعرد(20).
یه‌هبى خواپه‌رست كتێبێكى داناوه‌ له‌ سه‌ر خودا وخه‌لیقه‌ت (الله والخلیقه‌) (21)
سه‌ركیس به‌ربه‌ره‌كانى له‌ گه‌ل گه‌وره‌ به‌هێزه‌كانى داكرد (مسخف ه‌قیفْا) به‌ ره‌سه‌ن له‌ بنه‌ماڵه‌ى بیت گه‌رمایه‌وه‌ خوێندن وفێربوونى له‌ قوتابخانه‌ى رستاق له‌ مه‌رگه‌دابووه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تى قامیشوع گرمقایا. دواتر بوو به‌ره‌به‌ن له‌ دێرى بێت عابى. وه‌ له‌ سه‌ر داواى مار یه‌عقوب سه‌ركیس كتێبێكى گرنگى دانا له‌ سه‌ر ژیاننامه‌ى به‌ ناوبانگترین قه‌دیسه‌كان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ بێت گه‌رماى ژیاون (22) .
گۆرگیسى شه‌هید كه‌ له‌ ساڵى 615 بووه‌ كتێبێكى ده‌رباره‌ى ژیاننامه‌ى خودا په‌رستى یه‌كان ودابڕاوه‌كان وه‌ دژى هه‌رته‌قه‌كان (23)داناوه‌.
شوحالماران مه‌ترانى كرخ سلوخ كتێبێكى داناوه‌ به‌ ناونیشانى (مناواپا ــ واته‌ به‌شه‌كان) وه‌ كتێبى (رۆۆس المعرفه‌) وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ند نامه‌یه‌كى هه‌یه‌ (24) .
حه‌ننانیشوع ره‌فیقى گیورگیس شه‌هید چه‌ند دانانێكى هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى باوه‌ردارى وه‌ كتێبى دژى ئێشه‌عیا ته‌حلاپا وه‌ مسكینا عه‌ره‌بایا (25) وه‌ چه‌ندپار چه‌یه‌ك له‌ كتێبه‌كه‌ى پارێزراوه‌ له‌ كتێبخانه‌ى سعرد (26)
ئه‌بازیناى دوو كتێبى دا به‌ش كرده‌وه‌ ده‌رباره‌ى ژیاننامه‌ى خوا په‌رستى ره‌به‌نه‌كان (27) . وه‌ قانونى داناوه‌ بۆ ره‌به‌نه‌كان كه‌ 34 له‌و قانونانه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ وله‌ كتێبخانه‌ى سعرد پارێزراون(28) ،شه‌معون برقایا له‌ سه‌رده‌مى خوسره‌وى دووه‌م بوو كتێبێكى هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى (ئوخرانیقۆن) (29) . صوباوى له‌ گه‌رمایا نازناوى (جرمقى) پێ داوه‌ (30) . (ئه‌ندراوس) صوباوى یش ده‌رباره‌ى ده‌ڵى : (31)
وه‌رگێرانى كردوه‌ وكتێبێكى به‌ ناوى (پوحام سیامى) فوخم سیمْا واته‌ خاڵ له‌ نووسین دا وه‌ هه‌روه‌ها سه‌معانى ده‌رباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ كه‌وا ئه‌سقه‌فى شمیشاتى یونانى یه‌ .
به‌ڵام به‌ هه‌ڵه‌دا چووه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى چ به‌ لاى یۆنانى یه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ دانانى كتێب له‌ سه‌ر (النقگ) ى گه‌وره‌ كه‌ به‌كار هێنراوه‌ له‌ ئارامى دا وبه‌س .
به‌ بڕواى من ئه‌و ئه‌ندراوسه‌ ره‌فیقى شه‌هید گۆرگیس بووه‌ وه‌ باباى گه‌وره‌ش ده‌رباره‌یه‌وه‌ده‌ لێ ئه‌وه‌ مامۆستا بووه‌ به‌ قسه‌و به‌ كرده‌وه‌ش (32) .
(ئه‌باى كه‌شكه‌رى) صوباوى یش ده‌رباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ (33) كه‌وا چه‌ند ته‌فسیرێك ونامه‌ وباس كردنێكى فه‌لسه‌فى ئه‌ریستوتالیسى هه‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تى، وه‌ سه‌معانى ده‌رباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ مار ئیبراهیمى گه‌وره‌یه‌. به‌ڵام لێره‌شدا به‌ هه‌ڵه‌دا چووه‌ چونكه‌ (ئه‌باى كه‌ شكه‌رى) دكتۆر بووه‌ له‌ خزمه‌تى خوسره‌وى دووه‌م(34) .
وه‌ مێژووى سعردى ده‌رباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵى (35) كه‌وا زاناى فه‌لسه‌فه‌ وئه‌ستێره‌ناسى وپزیشكى بووه‌، وه‌ فارسى وئارامى ویۆنانى وعیبرانى زانیوه‌ وه‌ چه‌ندین كتێبى داناوه‌ .
باباى نصیبینایى كه‌به‌ (الصغیر ــ گچكه‌)بانگ ده‌كرا بۆ جیابوونه‌وه‌ى له‌ گه‌ل باباى گه‌وره‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌مى ئه‌و دابوو(36) . كتێبى هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى ژیاننامه‌ى ره‌به‌ن وخواناسه‌كان وه‌ هه‌روه‌ها كتێبى میامر له‌ تۆبه‌كردن دا (37) .
وه‌ نامه‌كان وته‌سابیح وچیرۆك ونه‌سیحه‌ت كردن وره‌وشت(38) . وه‌ له‌دانانه‌كانى ئه‌وه‌ى به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ دوومیامه‌ره‌ له‌ سه‌ر تۆبه‌كردن(39) . وه‌ هه‌ندێك ته‌سابیح (40) .
جبرائیل قه‌ته‌رى كتێبێكى داناوه‌ له‌ سه‌ر میامه‌ره‌ له‌ یه‌كێتى دا وه‌ كتێبێك له‌ سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى ئایینى(41) وه‌ صوباوى باس ده‌كات جبرائیل یه‌كێكى تره‌ نازناوى (ئه‌ریا) یه‌وه‌ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ خزمى ئیسحاقه‌ ئه‌سقه‌فى نه‌ینه‌وا كه‌ باس كردن وشه‌رح كردنى كتێبى پیرۆزه‌ (42) .
وه‌ به‌لاى من دا جبرائیل قه‌ته‌رى وجبرائیل ئه‌ریا یه‌ك كه‌سه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى جبرائیل ئه‌ریا له‌ بنه‌ماڵه‌ى بیت قه‌ته‌رى یه‌ هه‌روه‌ها .ته‌فسیركه‌رى تورك له‌ كتێبى (جنه‌ النعیم ــ به‌هه‌شتى نه‌عیم) جبرائیلى قه‌ته‌رى به‌ ئه‌ریا ناوده‌بات (43) . وه‌ جبرائیلى قه‌ته‌رى له‌ سه‌رده‌مى باباى گه‌وره‌دا بووه‌ كه‌ له‌ ساڵى 627 دا كۆچى دوایى كردووه‌ .
باباى ناوى ده‌هێنى له‌ دانانه‌كانیدا (44)
باباى نووسه‌ر له‌ كتێبى (العفه‌ ) دا له‌ سه‌رى ووتراوه‌ كه‌وا كتێبێكى داناوه‌ له‌ سه‌ر ژیاننامه‌ى ره‌به‌نه‌كان مێژووى سعردى به‌وه‌ باسى ده‌كات به‌ هه‌ڵسورێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى وه‌ صوباوى فه‌رمانه‌كان جیا ده‌كاته‌وه‌.وه‌ سه‌معانى ورۆژهه‌لاتناسه‌كان به‌ هه‌ڵه‌دا چوون كه‌وا به‌ ووته‌ى ئه‌وان باباى برنصیبنایى وباباى گه‌وره‌ وباباى گبیلتایا یه‌ك كه‌س (شخص) بووه‌ (45) . واته‌ هه‌مان كه‌س بووه‌ .
ئه‌براهام سابا كه‌ صوباوى ده‌رباره‌ى ده‌ڵى (46) : كه‌وا كتێبى پرسیاره‌ هه‌مه‌ جۆره‌كانى هه‌یه‌، وه‌ هه‌روه‌ها سه‌معانى ده‌رباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵى ئه‌و ئه‌براهامه‌ یه‌كه‌ قوتابى یه‌عقوبه‌ له‌ بێت عابى دا به‌ره‌سه‌ن خه‌لكى گوندى گاپیتایه‌ له‌ مه‌رگه‌. دواتر گواستراوه‌ ته‌وه‌ لاى سبریه‌شوعى دبیت قوتا (47) .
پیرۆزى مه‌لفان كه‌ له‌ ئیشوعیاب گدا لایاى جاپلیق ئاسێ بووه‌ به‌رپه‌چێكى داناوه‌ له‌ سه‌ر یه‌عقوبى یه‌كان ومه‌له‌كى یه‌كان (48)
قریاقۆس مه‌ترانى نصێبین كه‌یاوه‌رى ئیشوعیابى گدا لایاى كردوه‌ له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ى بۆ وولاتى رۆم وه‌ چووه‌سه‌ر ئامۆژگارى یه‌كانى حه‌نانا ته‌فسیرى (الایمان والاسرار ــ باوه‌ردارى ونهێنى یه‌كان ) هه‌یه‌ . وه‌ چه‌ند ووتارێكى له‌ سه‌ر له‌دایك بوون ودنح ولێكدانه‌وه‌ى نامه‌كانى مار پولس ره‌سول (نیردراو) هه‌یه‌ (49) .
قامیشوعى پزیشك نوهه‌درى پێمانى راگه‌یاندوه‌ له‌ دانانه‌كانى نامه‌یه‌ك له‌ سه‌ر حیكمه‌ت پارێزراوه‌ له‌ كتێبخانه‌ى سعرد (50) وه‌ پێ ده‌چى سه‌رده‌مى باباى گه‌وره‌ بووه‌. وه‌ له‌ كۆتایى نامه‌كه‌یدا سڵاوى بۆ ئاراسته‌ ده‌كات وه‌ به‌ ئه‌ریستو تالیسی دووه‌م ناوى ده‌بات وه‌ به‌ باوكى حیكمه‌ت (فه‌لسه‌فه‌) ئه‌مانه‌ گرنگترین دانه‌ره‌كانن كه‌ كه‌نیسه‌ى كلدانى ئیمه‌یان ڕازاندۆته‌وه‌ پێش فه‌تحى ئیسلامى دا وه‌ هه‌روه‌ها زاناى تر وه‌ده‌ركه‌وتن له‌ دواى فتوحات دا.
باش وایه‌ كه‌ له‌و فه‌سله‌دا ناوى ئه‌وانه‌ بێنین كه‌ له‌ ناوه‌راستى سه‌ده‌ى حه‌فته‌م دا ناوبانگیان هه‌بوو. هه‌روه‌ك ئه‌مانه‌مان ناوهێناكه‌ له‌ قوتابخانه‌ى نصێبین پێگه‌یشتن تا وه‌كو كۆتایى سه‌ده‌ى ناوبراو . وه‌ باقسه‌یان له‌ سه‌ر بكه‌ین .
ره‌به‌ن هورمزد كه‌ له‌ نزیك ئه‌لقۆش دێرێكى دروست كرد كتێبێكى دانا ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى باوه‌ڕداران به‌ كارى دێنن وه‌ هه‌روه‌ها وێنه‌ى كێشا بۆ نوێژكردن له‌ سه‌ر منداڵان ئه‌گه‌ر پێش له‌ ئاو هه‌لكێشان (العماژ) بمرن وه‌شتى تر(51) وه‌سه‌معانى ده‌ڵى یوحه‌ننان هرمیس كه‌ صوباوى ناوى هێناوه‌، وه‌ چه‌ند قه‌سیده‌یه‌ك بۆ ئه‌و ده‌گه‌رێنیته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و ره‌به‌ن هورمزده‌یه‌ (52) ئه‌پنیماران له‌ سه‌رده‌مى ئیشوعیابى حدیابى وگورگیسى یه‌كه‌م(53) ژیاوه‌ به‌ ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكى كرخ سلۆخه‌ بووه‌ به‌ ره‌به‌ن له‌ بێت عابى وه‌ دێرێكى دروست كردووه‌ له‌ بێت نۆهه‌درا له‌ نزیك ته‌للازۆیپا (واته‌ زقیپا) وه‌ یا (گردى زه‌ق) . توما مه‌رگه‌یى ده‌رباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵى(54) چدندین داناى زۆرى هه‌یه‌ وه‌ چه‌ندین خۆتبه‌ وعۆنیپات. به‌ڵام صوباوى (55) زۆر له‌ دانانه‌كانی باس ناكرێت ته‌نها ته‌فسیرى نامه‌ی مار یه‌هب. وه‌ هه‌روه‌ها كتێبى (رۆوس المعرفه‌) هه‌یه‌ وه‌ هه‌ندێك له‌ پارچه‌كانى پارێزراوه‌ له‌ كتێبخانه‌ى سعرد (56) .
دانیال بر مه‌ریه‌م كه‌ ناو بانگى هه‌بوو له‌ سه‌رده‌مى ئیشوعیابى حدیابى (57) كتێبى مێژووه‌كان وه‌ ته‌فسیرى كتێبى ئه‌خرانیقون داناوه‌ (58) .
میخا گه‌رم قایا پێنج ووتارى نووسیوه‌ له‌ سه‌ردامه‌زراندنى قوتابخانه‌كان ومێمرا له‌ قه‌نترۆپیش .
وه‌ میمرایه‌كى تر له‌ سه‌ر مار سبریه‌ شوع لا شومى وه‌ شه‌رح كردنى (سفر الملوك) (59) وه‌ هه‌روه‌ها كتێبى مێژوه‌كانى هه‌یه‌ (60) . لێره‌دا سه‌معانى به‌ هه‌ڵه‌دا چووه‌ به‌ ووته‌ى ئه‌و ئه‌ومیخایه‌ براده‌رى نرساى مه‌لفان بووبێت ئه‌ومیخایه‌ براده‌رى نرساى له‌ كۆتایى جیلی پێنجه‌م ژیاوه‌ .
وه‌ سبریه‌ شوعى لاشومى كه‌ میخاى گرمقایا له‌ سه‌رى نووسیوه‌ له‌ سه‌ره‌تایى جیلى حه‌وته‌م كۆچى دوایى كردوه‌ . كه‌واته‌ جێگیر بووه‌ كه‌وا میخا وه‌ك صوباوى ناوى دێنێ له‌ سه‌رده‌مى ئیشوعیابى سێیه‌م ژیاوه‌ هه‌روه‌ك عمرو ده‌لێ
ره‌به‌ن ئیشۆع زه‌خا كتێبى مێژووى هه‌یه‌ و له‌ سه‌رده‌مى ئیشوعیابى حدیابى (61) كه‌ ئه‌وه‌ مشیخازه‌خانیه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى جیلى شه‌شه‌م ژیاوه‌ هه‌روه‌ك پێشتر قسه‌مان له‌ سه‌ر كردوه‌. ره‌نگه‌ ئالاها زه‌حاكه‌ كتێبى مێژووه‌كانى هه‌یه‌ وئیلیاى نصێبینى باسى كردوه‌ (62) هه‌مان ئیشۆع زه‌خابێت .
ته‌ئا دوروس بركونى كتێبى ئه‌سكۆلیۆنى داناوه‌ كه‌ بریتتیه‌ له‌ ته‌فسیر كردنى كتێبى پیرۆز كه‌ له‌ دوو به‌رگ دا له‌ پاریس ساڵى 1908 ــ 1912 به‌ چاپمان گه‌یاندوه‌ و كتێبێكى مێژووه‌كان و ووتار وپرسه‌كانى هه‌یه‌ (63) وه‌ ده‌زانم وپشت به‌ستن به‌دوسته‌یه‌ى كه‌ هه‌یه‌ پێش كۆتایى مێمه‌رى نۆیه‌م له‌ كتێبى ئه‌سكۆلیۆن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1103 یۆنانى (792 ز) (64) دانراوه‌ . چوینه‌ لاى دانه‌ره‌كانى سریانى رۆژهه‌ڵات (65) ئه‌و (ته‌ئادوروس) ه‌ له‌ كۆتایى جیلی هه‌شته‌م داژیاوه‌. به‌ڵام له‌ هه‌مان كتێبدا نه‌هاتووه‌ كه‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌درۆبخاته‌وه‌. له‌ مێمه‌رى ده‌یه‌م كاتێك كه‌ باس له‌ له‌ئاو هه‌ڵكێشان ده‌كات ده‌ڵى له‌ ده‌ركه‌وتنى مه‌سیح تا سه‌رده‌مى ئه‌و نزیكه‌ى شه‌ش سه‌د سال وهه‌ندێك تێپه‌ڕ بووه‌. له‌و زاراوه‌یه‌ و هى تردا هاتووه‌ له‌ هه‌مان كتێب دا هاتووه‌ به‌ ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا دانه‌ره‌كه‌ى له‌ جیلى حه‌وته‌م له‌ ده‌ركه‌وتنى ئیسلام دا ژیاوه‌. وه‌ پێشتریش وتمان كه‌وا ته‌ئادوروس هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌وا ته‌فسیرى كردوه‌ ودێرێكى دامه‌زراندووه‌ له‌ گه‌ڵ قوتابخانه‌یه‌ك له‌ نزیك كه‌شكه‌ر (66) .
ئیلیا مه‌ترانى مه‌رو له‌ سه‌رده‌مى مار ئامه‌و ئیشوعیابى سێیه‌م جاپلیقه كان (67) . بووه‌ وه‌ سه‌ر كه‌تنێكى زۆر له‌ خه‌ڵكى تورك وهێ تریش وه‌ ده‌ست هێنا (68) وه‌ صوباوى ده‌رباره‌ى ده‌ڵى (69) ئه‌وه‌ كتێبێكى له‌ سه‌ر وه‌رگێره‌كان وپرسه‌كان و ووتاره‌كان له‌ سه‌ر هه‌موو ئینجیل داناوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ند نامه‌یه‌كى هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ووتارێك له‌ دامه‌زراندنى قوتابخانه‌كان وه‌ ته‌فسیرى سفرى ئه‌مپال وخه‌لیقه‌ ومه‌زامیر وجامعه‌ ونشید الانشاد وابن سیراخ وئه‌شعیا ودوانزه‌ (پێغه‌مبه‌ره‌كان) وه‌ نامه‌كانى پۆلسى نێردراو. وه‌ هه‌روه‌ها مێژووه‌كانى هه‌یه‌ .
ئیشوع په‌نایى قه‌ته‌رى میامه‌رى نه‌سیحه‌تكارى كرده‌ چه‌ند به‌شێكه‌وه‌ وه‌ كتێبى ته‌فسیرى سه‌دان وه‌ كتێبى فه‌لسه‌فه‌ى روحى. وه‌ میامه‌رێكى ترى هه‌یه‌وه‌ وه‌رگێران وچوه‌ند نامه‌یه‌ك وپرسه‌كان وته‌سابیح (70) .
وه‌ مێمه‌رێكى بچووكى به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ له‌ مێمه‌ره‌كانى دا پارێزراوه‌ له‌ په‌رتوكخانه‌كانی سعردى ناونیشانه‌كه‌ى:
(مێمه‌ری ئیشوع په‌نای دژى ئه‌وانه‌ى ووتیان كه‌وا ژه‌هرى بت په‌رستى خواردوه‌) (71) . سه‌معانى ده‌لێ :
ئه‌و ئیشوع په‌نایه‌ ئه‌و یه‌زید په‌نایه‌ى ئه‌سقه‌فى كه‌شكه‌ره‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌مى ئیشوعیابى حدیابى بووه‌ (72) . به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ى ئه‌و جێگیر نه‌كراوه‌. ده‌بینین له‌ به‌رچى صوباوى ئیشوع په‌ناى له‌ جێ داناوه‌ ونه‌ینووسیوه‌ یه‌زید په‌نا .
سبر یه‌شوع روسته‌م خه‌ڵكى گوندى حریمى حدیابه‌ و له‌ دێرى گه‌وره‌دا بۆته‌ ره‌به‌ن. رۆیشتوون بۆ دێرى بیت عابى دواتریش بۆ دێرى بیت سبر یه‌شوعى دبێت قوقا و له‌ سه‌رده‌مى ئیشوعیابى حدیابى. و ووتارێكى له‌ سه‌ر هه‌ینى زێرین نووسیوه‌ وه‌ كتێبێكى گه‌وره‌ دژ به‌ هه‌ر ته‌قه‌كان و كتێبێكى تر بۆ لێكدانه‌وه‌ى شته‌ بزره‌كان (شرح الغوامچ). وه‌ كتێبێكى داناوه‌ دابه‌ش كراوه‌ بۆ هه‌شت میامه‌، له‌ سه‌ر ژیانى میامى مه‌سیح وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست هاتووه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستى نێردراوه‌كان وژیاننامه‌ى ره‌به‌نه‌كان وپاكزاده‌ییانه‌وه‌، وه‌ كتێبێكى ترى داناوه‌ له‌ سه‌ر ژیاننامه‌ى ره‌به‌نه‌كان ئیشوع زه‌خا وه‌ مار ئیشوعیاب وه‌ ئه‌براهام سه‌رۆكى دێرى بیت عابى وه‌ ره‌به‌ن قامیشۆع وه‌ مار ئه‌براهام نژایا وه‌ ئه‌یوبى فارسى وه‌ سبریشوعى دبیت قوقا (73).
گریگور گمرایا ره‌به‌ن بوو له‌ دێرى گمرا(74) وه‌ له‌ سه‌رده‌مى ره‌به‌ن خوداوى ژیاوه‌(75) . مێژووى سعردى ده‌رباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵى(76)، كتێبێكى هه‌یه‌ له‌ شه‌رح كردنى مه‌زامیر. وه‌ ئه‌م كتێبه‌مان به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ ناونیشانه‌كه‌ى: (شرح مزامیر داود الگوباوی) دانانى ره‌به‌ن دنحا الملفان وه‌ ده‌ڵێن له‌ دانانى ره‌به‌ن گریگورى ره‌به‌نه‌ له‌ دێرى گمرا)(77) .
گیورگیس دووه‌م مه‌ترانى نصیبێن له‌ سه‌رده‌مى ئیشوعیابى سێ یه‌م(78) وه‌ له‌ دانانه‌كانى
نازانین ته‌نها (التسبحه‌ البدیعه‌) نه‌بێت كه‌لاى ئێمه‌ له‌ فه‌رزه‌كانى یه‌كشه‌ممه‌ى پیرۆز كردنى كه‌نیسه‌ و ده‌ستپێكردنى ده‌گوترێت : شوبخا لرخمیك .
گورگیسی جاپلیق كه‌ له‌ به‌رگى سێ یه‌م قسه‌ى له‌ سه‌ر ده‌كرێ له‌ سه‌ر كار و یاساكانى كۆمكارى كه‌ له‌ بیت قه‌ته‌رى یه‌كان به‌ستراوه‌. وه‌ هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كى درێژى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر نهێنى جه‌سته‌دا (سر التجسد) نووسیویه‌تى بۆ مینا خۆر فسقفوس له‌ خاكى فارس وه‌ به‌ چاپ گه‌ینراوه‌ له‌ لایه‌ن قه‌شه‌ شابو له‌ كتێبى سه‌هنادوسات. وه‌ هه‌روه‌ها نوێژى تایبه‌ت به‌ باعوپى هه‌یه‌ وه‌ دوگوترێ به‌ ناوى (كاروزوپا) ى پاڕانه‌وه‌ .شوحالمارانى ره‌به‌ن ناوى هاتووه‌ له‌ كتێبى (شرح الالفاڤ الغامڤه‌) له‌ ته‌ورات دا كه‌وا ته‌فسیرێكى هه‌یه‌ بۆسفره‌كانى پیرۆز (الاسفار المقدسه‌) (79) وه‌ له‌وانه‌شه‌ ئه‌و دێرى دامه‌زراندبى له‌ مسبزان(80) ئیسحاق ئه‌سقه‌فى نه‌ینه‌وا له‌ بنه‌ماڵه‌ى بێت قه‌ته‌ریه‌كان بووه‌(81) كه‌ له‌ ژێر ده‌ستى گۆرگیس جاپلیق ره‌سامه‌تى ئه‌سقه‌فى به‌ ده‌ست هێناوه‌ نزیكه‌ى ساڵى 663 وه‌ ته‌نها پێنج مانگ له‌ سه‌ر كورسى مایه‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى عه‌فووكراوه‌ خۆبۆ عیباده‌ت كردن ته‌رخان كرد له‌ چیاى مه‌توس له‌ ئه‌هواز دواتر چووه‌ دێرى ره‌به‌ن شاپور. ودانانه‌كانى مار ئیسحاق زۆرن وبه‌ناوبانگن كه‌ بریتین له‌ حه‌وت به‌رگى گه‌وره‌ به‌ پێ ى گۆته‌ى عه‌بد یه‌شوعى صوباوى وه‌ ده‌ڵێن پێنج له‌وانه‌ له‌ سه‌ر ژیاننامه‌ى روحى ونهێنى یه‌كانى خودایى یه‌وه‌ ده‌رباره‌ى حوكمه‌كان و رێكخستنه‌كان وته‌د بیره‌وه‌یه‌ .قه‌شه‌ بێجان له‌ ساڵى 1909 به‌رگى یه‌كه‌مى به‌ چاپ گه‌یاندوه‌. وه‌ به‌رگى پێنجه‌م پارێزراوه‌ له‌ كتێبخانه‌ى دیار به‌كرى كلدانى (82). وه‌ هه‌ر پێنج به‌رگه‌كان به‌ گشتى پارێزراون له‌ قۆچانیس. وه‌ دانانه‌كانى مار ئیسحاق وه‌رگێراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى وحه‌به‌شى ویۆنانى ولاتینى له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ دواتر وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى فه‌ره‌نسى وئه‌لمانى وئیتالى. به‌ڵام یه‌عقوبى یه‌كان به‌ پێنجه‌وانه‌وه‌ له‌ هه‌ولى ئه‌وه‌دا بوون دانانه‌كانى بگۆرن بۆ ئه‌وه‌ى وا ده‌رى بخه‌ن كه‌وا یه‌عقوبى یه‌له‌ ئه‌سل دا .
دادیشوع قه‌ته‌رى كتێبێكى هه‌یه‌ به‌ ناوى (باس كردنى به‌هه‌شتى رۆژ ئاوا) وه‌ (باس كردنى كتێبى (الانبا اشعیا) وه‌ كتێبى (فی الاعمال الصالحه‌)وه‌ (میمر فی تقدیس القلایه‌) وه‌ پرسه‌كان ونامه‌كان ده‌ پرسیاره‌كان له‌ سه‌ر هه‌دوى روحى وجه‌سته‌یى(83) .
سه‌معانى وئه‌و رۆژ هه‌ڵاتناسانه‌ى له‌ گه‌لى واى بۆ ده‌چوون كه‌ ئه‌و دادیشوعه‌ ئه‌وه‌یه‌
دواى براهامیگه‌وره‌ بوو به‌ سه‌رۆكى دێرى ئیزل. به‌ڵام ئه‌مه‌رێك به‌ پێچه‌وانه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌ بیت قه‌ته‌رى بێت وله‌ كۆتایى جیلى حه‌وته‌م ژیابێت(84) هه‌روه‌ك روونه‌ له‌ باس كردنى بۆ (كتاب الانبا اشعیا) (85) .
حه‌ننا نیشوعى شه‌له‌ى جاپلیق كه‌ دواتر به‌ درێژى له‌ به‌رگى سێیه‌م باسى لێوه‌، ده‌كه‌ین زانایه‌كى دیار بووه‌. عمرو ده‌رباره‌ى ده‌ڵێ (86) كه‌وا 47 ته‌رجوومانى داناوه‌ وه‌ چه‌ند میامه‌رێكى هه‌یه‌ وه‌ نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ وه‌ پرسه‌كان وه‌ چوار كتێب له‌ ته‌فسیر كردنى فه‌لسه‌فه‌كانى ئینجیل وشه‌رح كردنیان وه‌ك سه‌ر هه‌ر فه‌سلێك به‌ ته‌نها موعیزه‌ یه‌ك وه‌ كه‌ لایه‌قى ئه‌وه‌. وه‌ بیست قانونى داناوه‌ ده‌رباره‌ى دادوه‌ریه‌كان له‌ گه‌ل هه‌ندێك له‌ قانوونه‌كان. وكتێبێكى هه‌یه‌ به‌ ناوى (علل الموجودات). وه‌ صوباوى ده‌ڵى(87) كه‌وا وه‌رگێرانى سه‌ركیس دوداوه‌ دوو ووتارى نووسیوه‌ته‌وه‌ ده‌رباره‌ى قوتابخانه‌كان وشه‌رح كردنى لێكدانه‌وه‌كان (شرح التحلیل) (انو لو گیقا) كه‌ ته‌نها قانووونه‌كان له‌ دانانه‌كانى به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ كه‌ ده‌رباره‌ى دادگاكان دایناوه‌ (88) .
سلیمان به‌رگرب ده‌رباره‌ى وه‌رگێرانى هه‌ندێك له‌ ره‌به‌ن وخوا په‌رسته‌كان نووسیویه‌تى كه‌ له‌ سه‌رده‌مى حه‌ننانیشوعى یه‌كه‌م جاپلیق بووه‌ (89) .
كوركیس نه‌شرایا كتێبێكى داناوه‌ به‌ ناونیشانى (كتاب الگاعه‌) (90) واته‌ كتێبى تاعه‌ت كردن .
سه‌معانى ده‌رباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵى كه‌وا گورگیس بڕ صیادى یه‌كه‌ سه‌رۆكى دێرى (بیت عابى) یه‌و له‌ سه‌رده‌مى حه‌ننانیشوعى جاپلیق دابووه‌ (91)
شه‌معون دگیبوپا كه‌ ناسراوه‌ به‌ لوقا (92) ئه‌ویش له‌ سه‌رده‌مى مار حه‌ننانیشوع دابووه‌ (93) وه‌ ره‌به‌ن بووه‌ له‌ دێرى ره‌به‌ن شاپور وه‌ یاره‌به‌ن ئیشوع. وه‌ كتێبێكى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر كرداره‌ روحى یه‌كان (الاعمال الروحیه‌) وكتێبێكى تر ده‌رباره‌ى پزیشك وه‌ ته‌فسیرى (اسرار القلایه‌) (94) وه‌ كتێبى (من الرۆوس) به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ كه‌ پارێزراوه‌ له‌ كتێبخانه‌ى
به‌تریركى كلدانى له‌ موسل(95) وه‌ هه‌ندێك له‌ نه‌سیحه‌ته‌ به‌كه‌ڵكه‌كانی وه‌ دوو میمه‌ر كه‌ ده‌رباره‌ى نوێژى خودایى وه‌ خۆشه‌ویستى خودایى كه‌ له‌ كتێبخانه‌ى سعرد پارێزراون. له‌ لایه‌ن بیجان مێمه‌رى ده‌رباره‌ى نوێژه‌كانى خوداى به‌ چاپ گه‌ینراوه‌ به‌ ناوى یه‌عقوبى سروجى (96) .
یوحه‌ننا به‌ر په‌نگایى به‌ ئه‌سل خه‌ڵكى په‌نگه‌ وه‌یا (پنك) یا (فێنك) له‌ بێت زبداى. وه‌ بووه‌ به‌ ره‌به‌ن له‌ دێرى كامول وه‌ له‌ كۆتایى جیلى حه‌وته‌م ژیاوه‌ هه‌ر وه‌ك له‌ مێمه‌رى كۆتایى ده‌رده‌كه‌وێت له‌ كتێبه‌كه‌ى دا به‌ ناونیشانى (رێش ملى رش ملا) كه‌ ده‌ڵێ : له‌ ساڵى 686 په‌تایه‌كى كوشنده‌ ده‌ركه‌وت وه‌ ئه‌و په‌تایه‌ له‌ رۆژانى ئێمه‌ دابوو(97). صوباوى ده‌ڵى (98) حه‌وت به‌رگى داناوه‌ ئه‌مانه‌ن : تأدیب الاولاد و (ریش ملى) وه‌ نامه‌كان (الرسائل) (99) وچد المژاهب وسبع عیون الرب والربگ (اسرْا) والكمالات (شوملا) .
وه‌ هه‌روه‌ها كتێبى پرسیاره‌كانى داناوه‌ له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مێمه‌ر. كتێبى رێش ملى به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ پارێزراوه‌ له‌ قوجانس وه‌ هه‌روه‌ها له‌ (دیر السیده‌) وه‌ له‌ مه‌كته‌به‌ى به‌تریركى كلدانى، قه‌شه‌ ئه‌لفۆنس مه‌نكنا شه‌ش مێمه‌ره‌ى كۆتایى به‌ چاپ گه‌یاندوه‌ له‌ موسل. وه‌ قه‌سیده‌كه‌ى ده‌رباره‌ى عه‌یبه‌كانى خۆى (فی عیوب نفسه) به‌ چاپ گه‌یێنراوه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ئیلیا مه‌لۆس له‌ كتێبى (حسن الاخلاق) له‌ روما ساڵى 1868. وه‌ دوو مێمه‌ر له‌ قه‌لایه‌وه‌ (قدوس الله) پارێزراون له‌ كتێبخانه‌كه‌مان له‌ سعرد. وه‌ هه‌روه‌ها مێمه‌رى تریشى هه‌یه‌ وزۆره‌ ده‌رباره‌ى (العفه‌ والایمان والقداسه‌) وه‌ سبر یه‌شوع سه‌رۆكى دێرى كامول وه‌ نوێژ لكومرا وه‌ یه‌ك شه‌ممه‌ى نوێ وه‌ روحى پیرۆز وه‌ باعوپ (100)
یوحه‌ننا گه‌رمقایا (جه‌رمه‌قى) كه‌ صوباوى(101) كتێبى (رۆوس المعرفه‌) وكتێبێك ده‌رباره‌ى سه‌ره‌تایى یه‌كان (المبتدئین) وه‌ كورته‌ى ئه‌خرانیقه‌كان (مختصر الاخرانیقیون) وه‌ چیرۆكى مار خوداى (قصه‌ مار خوداوى) وه‌ مێمه‌ره‌كان ومه‌دراشه‌كان . وه‌ سه‌معانى ده‌ڵێ ئه‌وه‌ خۆی یوحه‌ننا سابایه‌ كه‌ له‌ دواى یه‌عقوب

هات بو بێت عابێ بۆ سه‌رۆكایه‌تى كردنى دێره‌كه‌ (102). به‌ڵام یوحه‌ننا سابا ژیاوه‌ هه‌روه‌ك له‌ ووته‌كانى توما مه‌رگه‌یى (مه‌رگایا) ده‌رده‌كه‌وێت له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى جیلى حه‌وته‌م .
وه‌ یوحه‌ننا گه‌رمقایا له‌ نیوه‌ى ئه‌م جیله‌ دا ژیاوه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى چیرۆكى خوداوى نووسیووه‌ته‌وه‌ كه‌ دواى ساڵى 662 كۆچى دواى كردوه‌(103). وه‌ له‌وانه‌یه‌ یوحه‌ننا گه‌رمقایا ئه‌و یوحه‌ننایه‌ بێت كه‌ براده‌رى مار عه‌بداى بچووك وخوداوى بووه‌(104) .
ئه‌براهام قه‌گینا كتێبێكى هه‌یه‌ (فی الارا‌و والسۆالات ــ رایه‌كان وپرسیاره‌كان)(105) .وه‌ سه‌معانى پێ ى وایه‌ كه‌وا ئه‌براهام مامۆستاى ئیشوعیابى ئه‌رزنى یه‌. به‌ڵام مامۆستاى ئه‌و جاپلیقه ئه‌بره‌هامى دبێت ره‌به‌نى بووه‌ . دانیال گۆبانیپاى ئه‌سقه‌ف كتێبێكى هه‌یه‌ به‌ ناوى (الزهور ــ گوڵه‌كان) . وه‌ (تعازی ــ پرسه‌كان) . وه‌ (تراجم ــ وه‌رگێراوه‌كان) . وه‌ (فك صعوبات الكتاب المقدس ــ هه‌لوه‌ شاندنه‌وه‌ى (شرۆق كردنی)زه‌حمه‌ته‌كانى په‌رتووكى پیرۆز) ــ وه‌ (أحاجى) . وه‌ (تشكرات). وه‌ (قصائد). وه‌ (تفسیر رۆوس المعرفه‌). وه‌ به‌ر په‌رچى پرسیاره‌كانى ئیسحاق ئه‌سقه‌فى نه‌ینه‌وا كه‌ له‌ به‌رگى پێنجه‌م له‌ دانانه‌كانى داهاتووه‌(106).وه‌ سه‌معانى پێ ى وایه‌ كه‌ وا دانیال له‌ جیلی یانزه‌ دا ژیاوه‌. وه‌ ره‌یت ده‌ڵێ(107) : ئه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى جیلى نۆیه‌م دا بووه‌. به‌ڵام ووته‌كانیان دووباره‌ بوونه‌وه‌یه‌. ئیشوعداد ئه‌سقه‌فى حه‌دپا كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى جیلى نۆیه‌م ناوبانگى هه‌بوو له‌ كتێبى شه‌رح كردنى ئینجیل دا دانیال گوبانیپا باس ده‌كات(108).نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ له‌ پێش ئه‌و ماوه‌یه‌دا ژیاوه‌. وه‌ قه‌شه‌ شابۆ واى بۆ ده‌چێ كه‌وا ئه‌و دانیال كورى مه‌ریه‌مه‌ كه‌ پێشتر باسى لێوه‌ كراوه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى گۆبانیپا له‌ خاسیه‌ته‌كانى مه‌ریه‌مه‌. وئه‌وه‌ رۆن ده‌بێته‌وه‌ كه‌وا دانیال گۆبانیپا له‌ جیلى حه‌وته‌م دا ژیاوه‌ كه‌ نووسیوویه‌تى بۆ به‌ر په‌رچى له‌ دژى ئیسحاق ئه‌سقه‌فى نه‌ینه‌وا(109). وه‌ هه‌روه‌ها له‌و جیله‌ی حه‌وته‌م دا ئه‌براهام مامۆزى ناوبانگى ده‌ركرد(110). عه‌بدیشوع صوباوى كتێبى پرسه‌كان (التعازى) و(الرسائل) نامه‌كان وه‌ (مقالات ــ ووتاره‌كان) له‌ هه‌موو جه‌ژنه‌كاندا وه‌ (كتاب التراجم) بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ . وه‌ شه‌مععون قورده‌ له‌ صنایا كه‌وا میمه‌ره‌كان وته‌راجم (االمیامر والتراجم) داناوه‌(111)
وه‌ زه‌كاى صورایا دابه‌ش كردنى كتێبێكى سه‌رسور هێنه‌رى له‌ سه‌ر باس كردنى جیهان داناوه‌(112) .
وه‌ به‌ر ساهدى كه‌رخایا كه‌ سه‌معانى ده‌ڵى(113) ئه‌وه‌ له‌ جیلى هه‌شته‌م دا بووه‌ به‌ڵام ئه‌و كتێبێكى له‌ دژى مه‌جووسه‌كان نووسیوه‌ وه‌ كتێبێكى مێژوو. وه‌ به‌دلنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ دواى فتوحاتى ئیسلام دا بووه‌ كه‌ هیچ مه‌جوسێك له‌م ووڵاته‌ دا نه‌ماوه‌ .
ى _ ده‌رباره‌ى دانه‌ره‌ كلدانه‌ ئاشوریه‌كان یه‌عقوبى
(فی مۆلفی الكلدان الاشوریین الیعاقبه‌)
یه‌عقوبى یه‌كانیش وه‌ك نه‌ستۆریه‌كان ناوبانگیان ده‌ركرد به‌ زانست ودانانه‌وه‌. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى زاناكانى نه‌ستۆریه‌كان به‌ ژملره‌ زیاترن، له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش دا به‌ ده‌رده‌كه‌وێ دابه‌ش بوونى ئه‌وانه‌ نرخى زیاتره‌ له‌ دابه‌ش بوونى ئه‌وان دا. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى دا به‌ش بوونى دانه‌ره‌كانى نه‌ستوریه‌كان به‌ ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ هه‌روه‌ك كتێبه‌كانى یه‌عقوبى یه‌كان به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌. دانه‌ره‌ به‌ ناو بانگه‌كانى نێوان منۆفیستیه‌كانى یه‌عقوبى یه‌كان ئه‌مانه‌ن :
یه‌عقوب سروجى(114) زانایه‌كى خۆشه‌ویسته‌ وزیاتر له‌ 760 مێمه‌رى نووسیوه‌، قه‌شه‌ بێجان 146 ى به‌ چاپ گه‌یاندووه‌ له‌ مانه‌ له‌ چوار به‌رگ دا. وه‌ چه‌ندین نامه‌ى هه‌یه‌ پارێزراوه‌ له‌ په‌رتوكخانه‌ى لۆندرا.
ئه‌و نامانه‌ى كه‌ نووسیوه‌یه‌تى بۆ دێرى مار باسوس قه‌شه‌ مارتین به‌ چاپى گه‌یاندووه‌ له‌ گه‌ل وه‌رگێرانى فه‌ره‌نسى یه‌وه‌.
وه‌ هه‌روه‌ها لیتورجى وسرووتى له‌ ئاو هه‌ڵكێشان وپه‌رتووكى پرسه‌كان و ووتارى تایبه‌ت به‌ گونا هبارى وه‌ رۆژى هه‌ینى سێیه‌م له‌ به‌رۆژوبوون وه‌ له‌ جه‌ژنى هه‌لسانه‌وه‌دا. وه‌ چیرۆكى مار حه‌نیناى نووسیوه‌(115) .
ئه‌خسنایا كه‌ به‌ فیلوكسنوس ناسراوه‌(116) له‌ چینى یه‌كه‌مى نێوان دانه‌ره‌ ئاشووریه‌كانه‌. باسێكى بۆ ئینجیل نووسیوه‌ هه‌ندێك له‌ پارچه‌كانى له‌ په‌رتوكخانه‌ى لۆندرا پارێزراوه‌. وه‌ كتێبێكى گرنگ ده‌رباره‌ى ژیاننامه‌ى خواناسه‌كان موسیو بودوج ساڵى 1894 به‌ چاپى گه‌یاندووه‌. وه‌ سێ لیتۆرجیا وسرووتى له‌ ئاو هه‌ڵكێشان ونوێژه‌كان و ووتاره‌كان ده‌رباره‌ى سیانه‌مى (پالوپ) پیرۆز ونهێنى یه‌كانى جه‌سته‌یى وه‌ ووتارێك له‌ سه‌ر هه‌لگه‌راوه‌كان. وه‌ دوانزه‌ به‌ش دژى خه‌لكیدۆنیه‌كان واته‌ كاپۆلیك. وه‌ (27) به‌ش دژى نه‌ستۆریه‌كان. وه‌ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ بۆ بڕیاردانى باوه‌ردارى وه‌ چه‌ند نامه‌یه‌ك وعونیپات وقانوونه‌كانى ره‌به‌نایه‌تى.وه‌ هه‌موو ئه‌و دانه‌رانه‌ پارێزراون له‌ په‌رتوكخانه‌كانى رۆمیه‌ وپاریس ولۆندرا وئۆكسفۆرد(117).
ئستیفان برصودى هیلى(118) له‌ سه‌رده‌مى ئه‌خسنایا ویه‌عقوب سروجى دا ژیاوه‌. له‌ ئۆرهاى له‌ دایك بووه‌ له‌ نیوه‌ى كۆتایى جیلى پێنجه‌م. ده‌رچوونى زانستى میصر بووه‌ ودواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئورهاى وه‌ له‌وێ فێر بووه‌ كه‌وا خوا هه‌موو به‌ هه‌مووه‌ وئازاره‌كانى دۆزه‌خیش كۆتایى هه‌یه‌. ئه‌خسنایا ویه‌عقوب سروجى به‌ نامه‌كانیانه‌وه‌ له‌ دژى وه‌ستان بۆیه‌ هه‌ڵات بۆ ئورشه‌لیم. وه‌ له‌ دانانه‌كانى نامه‌كانى و ووتاره‌كانى ولێكدانه‌وه‌ى كتێبى پیرۆز وون بووه‌. وه‌ وه‌رگێرانى بۆ په‌رتووكى هیۆرۆپهئۆس پارێزراوه‌ له‌ په‌رتوكخانه‌ى لوندرا. شه‌معون ئه‌سقه‌فى بیپ ئه‌رشام(119) نامه‌یه‌كى نووسیوه‌ ده‌رباره‌ى مێژووى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌ستۆرى له‌ مه‌مله‌كه‌تى فارسى دا، وه‌ نامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ى شه‌هیده‌كانى حه‌میریه‌كان سه‌معانى به‌ چاپى گه‌یاندوه‌(120). وه‌ لیتورجیاى هه‌یه‌. یۆحه‌ننا ئه‌سقه‌فى ته‌للا(121) له‌ دایك بووى ره‌قه‌یه‌ وچۆته‌ ریزى سه‌ربازى ودواتر بۆته‌ ره‌به‌ن وئینجا ئه‌سقه‌ف له‌ ته‌لادا ساڵى 519. دواتر له‌ ساڵى 521 ده‌ركراوه‌. وه‌ له‌ ساڵى 538 له‌ ئه‌نتاكیادا مردووه‌. وه‌ له‌ دانانه‌كانى (تنبیهات وقوانین للكهنه‌ ــ وریا كردنه‌وه‌ وقانوونه‌كانى بۆ قه‌شه‌كان) وه‌ پرسیاره‌كان ده‌رباره‌ى كاره‌ جۆراوجۆره‌كان وه‌ راپۆرت له‌ سه‌ر وێنه‌ى باوه‌ردارى وه‌ ته‌فسیر كردنى پیرۆزی خودا له‌ په‌رتوكخانه‌كانى فاتیكان ولۆندرا وپاریس پارێزراوندا.
یوحه‌ننا بر ئه‌فتۆنیا(122) ره‌به‌ن بووه‌ له‌ دێرى مار تۆما له‌ سلۆقیه‌ى سوریا. وكاپۆلیه‌كان ده‌ریان كرد و رۆیشت ودێرێكى له‌ لێوارى رووبارى فورات كه‌ناسراوه‌ به‌ دێرى قنشرى دروست كرد. وه‌ له‌ ساڵى 538 مردووه‌، كتێبێكى هه‌یه‌ (شرح نشید الانشاد و عده‌ عوینات) وه‌ چیرۆكى ساوێراى په‌تریركى ئه‌نتاكیاى نووسیوه‌ته‌وه‌ له‌ په‌رتوكخانه‌ى لوندرا دایه‌ .
مار ئه‌سقه‌فى ئامه‌د(123) ئه‌ویش ده‌ركراوه‌ ودور خراوه‌ته‌ وه‌ بۆ ووڵاتى عه‌ره‌ب له‌ ساڵى 519 وه‌ له‌وێ حه‌وت ساڵ ماوه‌ته‌وه‌. دواتر له‌ سه‌ر داواى ته‌ئۆ دوراى شاژن دا گواستراوه‌ته‌وه‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ وه‌ له‌وێ ژیانى به‌ سه‌ربردوه‌، په‌رتوكى ته‌فسیرى ئینجیل بۆ مارا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام ریت ئه‌مه‌ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ وه‌ ده‌ڵێ ته‌نها پێشه‌كى یه‌كه‌ى نووسیوه‌ته‌وه‌ به‌ یۆنانى له‌ دانه‌یه‌ك له‌ دانه‌كانى ئینجیله‌كان له‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌دا .
پۆلس ئه‌سقه‌فى ره‌قه‌ ئه‌ویش ده‌ركراوه‌ له‌ كورسیه‌كه‌ى دا ساڵى 519 . چۆته‌وه‌ بۆ ئورهاى

وه‌ له‌وێ وه‌رگێڕانى بۆ نووسینه‌كانى ساویراى به‌تریركى ئه‌نتاكیاى یۆنانى كردوه‌ بۆ ئارامى(124). یه‌عقوب به‌رازعىلیتورجیاى هه‌یه‌(125) . وه‌ چه‌ندین نامه‌ به‌ زمانى یۆنانى نووسیوه‌ وه‌ وه‌رگێراوه‌ ئارامى یه‌كه‌ى پارێزراوه‌ له‌ په‌رتوكخانه‌ى لۆندرا. وه‌ وێنه‌ى راپۆرتى باوه‌ردارى ومێمه‌ر ده‌رباره‌ى موژده‌ به‌خشى (126) . یوحه‌ننان ئه‌سقه‌فى ئاسپا له‌ ئامه‌د له‌ دایك بووه‌(127) وه‌ بۆته‌ ره‌به‌ن له‌ دێرى مار یوحه‌ننان وه‌ له‌وێ بۆته‌ شه‌ماشه‌ ساڵى 529. وه‌ كاتێك دژایه‌تى كردنى منۆفیستیه‌كان له‌ سه‌رده‌مى ئه‌فرام به‌تریركى ئه‌نتاكیاى كاپۆلیكى رووى داوه‌ (529 - 544) چۆته‌ قوسته‌نتینیه‌. ئه‌م كاره‌ له‌ لاى شایوستنیانوس به‌ باش زانرا وكۆتایى به‌ مردن هات. به‌ڵام دواى مردنى یوحه‌ننان چه‌و سێنراوه‌ته‌وه‌ وه‌ زۆر ئه‌شكه‌نجه‌ى بینوه‌. وه‌ له‌ دانانه‌كانى په‌رتوكى مێژووه‌كان (كتاب تواریخ) كۆرتۆن ساڵى 1853 به‌ چاپى گه‌یاندوه‌. وه‌ هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ ده‌قه‌كانى سریانى به‌ چاگه‌ێنراوه‌ له‌ لایه‌ن لاند وه‌ ئه‌م په‌رتوكه‌ى پڕه‌ له‌ ووشه‌ى یۆنانى. وه‌ یوحه‌ننان په‌رتوكێَكى ترى نووسیوه‌ كه‌ وه‌رگێڕه‌كانى قه‌دیسه‌كانى مه‌نوفێستیه‌كان له‌ لایه‌ن لانده‌وه‌ به‌ چاپ گه‌یشتووه‌ .
موسا ئیگللایا ده‌نگو باسه‌كانى بزره‌. وه‌ له‌ زمانى یۆنانى بۆ زمانى ئارامى چیرۆكى یوسف وه‌ ئه‌سناپ وه‌ به‌شێك له‌ دانانه‌كانى كیرلۆس به‌تریركى ئه‌سكه‌نده‌ریه‌(128) وه‌رگێراوه‌ .

به‌ترۆسى بچووك خه‌ڵكى قلینقیا به‌كه‌ره‌قه‌یه‌(129) بووه‌ به‌تریرك له‌ سه‌ر ئه‌نتاكیا ساڵى 578 وه‌ ساڵى 591 كۆچى دواى كردوه‌، وه‌ ووتارێكى نووسیوه‌ ده‌رباره‌ى (به‌رجه‌سته‌ ــ التجسد) بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ى دمیانۆسى ئه‌سكه‌نده‌رى كه‌ دابه‌ش كراوه‌ بۆ چوار كتێب هه‌ر یه‌كێكیان 25 فه‌سل ده‌گڕێته‌وه‌ هه‌ندێك له‌ پارچه‌كانى پارێزراوه‌ له‌ واتیكان ولۆندرادا، وه‌ هه‌روه‌ها لیتۆرجیاى هه‌یه‌ وه‌ ووتارێك دژى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان وه‌ چه‌ندین نامه‌ وقه‌سیده‌یه‌ك له‌ سه‌ر خاچ .
پۆلس ئه‌سقه‌فى ته‌للا په‌یمانى كۆنى وه‌رگێڕاوه‌ بۆ ئارامى له‌ سه‌ره‌تای جیلى حه‌وته‌م وه‌ تۆما حه‌رقلایا په‌یمانى نوێ وه‌رگێڕاوه‌(130) . وه‌ هه‌روه‌ها لیتۆرجیاى هه‌یه‌(131) .
ماروپا ئه‌سقه‌فى تكریت(132) ته‌فسیرى ئینجیلى هه‌یه‌ وه‌ عونیپات وه‌ سیدرا لیتوروجیا (133) .
ساوێرا سابۆخت(134) كه‌ به‌ ئه‌سل خه‌ڵكى نصیبینه‌وه‌ دواتر بۆته‌ ئه‌سقه‌ف له‌ قنشرین نزیكه‌ى ساڵى 640 وه‌ چه‌ندین ووتارى داناوه‌ له‌ زانسته‌كانى فه‌لسه‌فى وژمێریارى ولاهوت پارێزراوه‌ له‌ په‌رتوكخانه‌ى لۆندرا وبه‌رلین. زانا زاخۆ به‌شێك له‌ دانانه‌كانى به‌ چاپ گه‌یاندوه‌ ده‌رباره‌ى زانستى ئه‌ستێره‌ناسى . وه‌ قه‌شه‌ نۆ ووتاره‌كانى ده‌رباره‌ى ئه‌سترلاب به‌ چاپ گه‌یاندوه‌ .
وه‌ ووتارێكى هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى حه‌فته‌كانى دانیال وه‌ نامه‌یه‌ك بۆ باسیل زائیر وه‌ نامه‌كانى ترى بۆ سه‌ركیس سنجارى وه‌ لیتورجیا .
یۆحه‌نناى یه‌كه‌م به‌تریه‌ركى ئه‌نتاكیا (631 - 648) لێتورجیاى داناوه‌ وه‌ نوێژه‌كانى زۆره‌ یه‌عقوبى یه‌كان ناویان ناوه‌ سدرا (سدرا)(135) .
یه‌عقوب ئه‌سقه‌فى ئورهاى(136) به‌ ناوبانگترین زاناكانى یه‌عقوبى یه‌كانه‌ به‌ ئه‌سل خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رى ئه‌نتاكیایه‌وه‌ ده‌رچووى زانسته‌كانه‌ له‌ خوێندنگه‌ى دێرى قنشرى له‌ سه‌رده‌مى ساویراسابوخت. دواتر وانه‌كانى ته‌واو كردوه‌ له‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌. وه‌ كراوه‌ به‌ قه‌شه‌ له‌ ئورهاى له‌ ساڵى 677 دواتر لێ ى عه‌فوو كراوه‌ وچۆته‌ دێرى قه‌دیس یه‌عقوب له‌ كیشۆم. وه‌ بو 11 ساڵ زمانى یۆنانى داوه‌ له‌ دێرى ئۆسیبۆنا.
دواتر پاش ئه‌وه‌ى نۆ ساڵ له‌ دێرى تیلعدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كورسیه‌كه‌ى له‌ ئۆرهاى وه‌ له‌وێ مردووه‌ له‌ 5ی حوزه‌یرانى ساڵى 708. وه‌ چه‌ندین په‌رتووكى داناوه‌ وگرنگنگه‌ ئه‌مانه‌ن : ا" پوخته‌ كردنى وه‌رگێڕانى په‌یمانى نوێ ناسراو به‌ (پشیگیتا) (البسیگه‌) وه‌ په‌رتوكى پیرۆزى كردوه‌ بۆ چه‌ند فه‌سلێك وه‌ حاشیه‌كانى بۆ داناوه‌. 2" ته‌فسیرى په‌رتووكى پیرۆز.3 "ژماره‌یه‌ك قانون له‌ لایه‌ن دى لاگارد ولامى وقه‌یسه‌ر له‌ چاپ داوه‌. 4 "ووتارێك ده‌رباره‌ى خزمایه‌تى. 5" په‌رتوكى مێژووه‌كان به‌ ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌ چه‌ندین جار ئیلیا مه‌ترانى نصیبین باسى كردوه‌. 6 "په‌رتوكى فه‌لسه‌فه‌. 7 "په‌رتوكێكى تر له‌ سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ له‌ په‌رتوكخانه‌ى لوندرا پارێزراوه‌ .8 "په‌رتوكى شه‌ش رۆژه‌كان ته‌واو نه‌كراوه‌ وپارێزرا وه‌ له‌په‌رتوكخانه‌كانى لیون ولید ودیار به‌كر.9 "په‌رتوكێك له‌ سه‌ر رێزمانى ئارامى هه‌ندێك له‌ پارچه‌كانى له‌ په‌رتوكخانه‌ى لۆندرا هه‌یه‌. 10 "نامه‌یه‌ك به‌ ناوه‌كانى یۆنانى چووته‌ ناو ئارامى یه‌وه‌ وه‌ ده‌رباره‌ى ره‌گه‌ز (جنس) وزمان و... هتد قه‌شه‌ مارتین به‌ چاپى گه‌یاندوه‌ . 11 "هه‌ندێك په‌رتوكى وه‌رگێڕاوه‌ له‌ یۆنان یه‌وه‌ بۆ كلدانى .
12 " لیتورجیا.13"په‌رتوكى جزاناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى سروتى له‌ ئاو هه‌ڵكێشان وپیرۆزیی ئاوه‌كه‌ وماره‌ كردنه‌ (بركه الزیجه). 14" وه‌رگێڕانى سدرات كه‌ له‌لان ساویرا به‌ یۆنانى دانراوه‌ له‌ سه‌ر له‌تاو هه‌لكێشان 15" هه‌ندێك قه‌سیده‌ له‌ سه‌ر سیانه‌ (الپالوپ) ونهێنى جه‌سته‌كان (سر التجسد) وه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى نه‌ستۆرى یه‌كان .16" وه‌ چه‌ندین نامه‌ى جۆراوجۆر .
ئه‌پناسیۆس به‌لدایا(137) به‌ ئه‌سل خه‌ڵكى به‌له‌ده‌ وه‌ له‌ ژێر ده‌ستى ساویراسابۆخت له‌ دێرى قنشرى فێرى خوێندن بووه‌. وه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ نصێبین ماوه‌ته‌وه‌ دواتر بووه‌ به‌ به‌تریه‌رك ساڵى 684 وه‌ له‌ ساڵى 686 كۆچى دوایى كردوه‌. وه‌ كتێبى چوونه‌ ناو فه‌لسه‌فه‌ى فرفۆریۆسى وه‌رگێراوه‌ بۆ ئارامى وپه‌رتوكێكى ترى فه‌لسه‌فه‌ .وه‌ ئه‌و دوو په‌رتوكه‌ پارێزراون له‌ په‌رتوكخانه‌ى واتیكان وپاریس وبه‌رلین ولوندرا .
وه‌ گوازتنه‌وه‌ى دانانه‌كانى گریگوریوس نازینزى وه‌ نامه‌كانی ساوێرا په‌تریه‌ركى ئه‌نتاكیا. وه‌ هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان مه‌سیحیه‌كان له‌ گه‌ل موسلمانه‌كاندا وه‌ نوێژه‌كان .
گیئۆركى(138) دواتر بووه‌ به‌ ئه‌سقه‌ف له‌ ساڵى 686 له‌ سه‌ر عه‌ره‌بى یه‌عقوبى كه‌ كورسیه‌كه‌ى له‌ عاقولا بووه‌ چه‌ند په‌رتوكێكى داناوه‌ زۆرن. په‌رتوكی ئه‌رستوتالیسى وه‌رگێراوه‌ ناسراوه‌ به‌ ئورگانون. وه‌ توانیویه‌تى (ته‌فسیرى په‌رتوكى پیرۆز) بنووسسیته‌وه‌ . وه‌ باسه‌كانی میامه‌ره‌كانى گریگۆرى نازنیزى كۆ كردۆته‌وه‌ وه‌ ئه‌م په‌رتوكه‌ له‌ په‌رتوكخانه‌ى لوندرا دا هه‌یه‌. وه‌ په‌رتوكى یه‌عقوب ئه‌سقه‌فى ئورهاى ته‌واو كردووه‌ له‌ سه‌ر شه‌ش رۆژه‌كان. وه‌ هه‌روه‌ها ته‌فسیرى نهێنى یه‌كان ومێمه‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ مێرۆن رێكخستووه‌.
وه‌ له‌ سه‌ر خوا په‌رستى وكلنداره‌وه‌ چه‌ندین نامه‌ پارێزراون له‌ په‌رتوكخانه‌ى واتیكان ولۆندرا وسعرد.
وه‌ له‌وانه‌ى كه‌ له‌ كۆتایى جیلى حه‌وته‌م به‌ ناوبانگ بوون گۆرگیس ئه‌سقه‌فى میامزقین(139) وه‌ چه‌ند نامه‌یه‌كى هه‌یه‌. دوو خوێندكارى هه‌بوو : قوسته‌نتین ولائوون. به‌ڵام قوسته‌نتین به‌ مه‌زهه‌بى كاپۆلیكى باوه‌ر هێنا وه‌ سێ ووتارى نووسیوه‌ بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى یه‌عقوبى یه‌كان .
وه‌ لائۆن نامه‌یه‌كى بۆ ئیلیا په‌تریرك نووسیوه‌، پرسیارى لێده‌كات له‌ سه‌ر هۆكانى پابه‌ندبوونى به‌ مه‌زهه‌بى یه‌عقوبى. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئیلیا برواى وا بوو كه‌ مه‌سیح (عیسا) دوو سرووشتى هه‌یه‌. دواتر ووتوویه‌تى یه‌ك سروشت. وه‌ بۆته‌ ره‌به‌ن له‌ دێرى گوبابرایا دواتر كراوه‌ به‌ ئه‌سقه‌ف له‌ سه‌ر ئه‌فامیه‌ دواتریش بووه‌ به‌ په‌تریه‌رك له‌ ساڵى 709. ئیلیا بۆ ئه‌مه‌ دژایه‌تی كردنى بۆ لائوون نووسیوه‌ .
1- یحتمل ان بعچ هۆلا‌و العلما‌و تخرجوا فی العلوم فی
نصیبین وان التاریخ سكت عنهم
2- السمعانی ج : ا 223
3 نفسه
4- فی السمعانى ج : ا 147
5- نفسه
6- الصوباوى فی السمعانى 191
7- السمعانى ا : 464
8- مخگوگات مكتبه‌ سعرد مخ . ومخگوگات دیار بكر الكلدانیه‌ لو : 2
9- العدد سو : 2
10- مشیخازخا 73
11- التاریخ السعردى ب : 55 وابن العبرى ب : 97
12- فی السمعانى ج : ا 219
13- السمعانى ج : ا 192

14- انڤر ص 243
15- العدد 12
16- نفسه فد
17- الصوباوى فی السمعانى 230

18- انڤر من 265
19- هژا الاسم فی التاریخ السعردى ب : 99 مكتوب بابوبكر فیقرأ ایچا بابوكیز وهلم جرا
20- العدد نفسه
21- توما 31 والعفه‌ م والتاریخ السعردى ب : بج
22- توما 52
23- العفه‌ نز وقصه‌ كیوركیس 495
24- الصوباوى فی السمعانى ج : ا 189
25- العفه‌ كا . والتاریخ السعردى ب : فى

26- العدد فز : 6
27- العفه‌ ج . والتاریخ السعردى ب : عج
28- العدد سخ : 4
29- ایلیا النصیبینی ب . گبعه‌ شابو 99 و 110
30- فی السمعانى ج : ا 168
31- نفسه ج : ا 202
32- قصه‌ گیورگیس الشهید 57
33- السمعانى 154
34- راجع ص 231
35- ب : فا
36- راجع ص 288
37- كویدى 19
38- السمعانى ج : ا 177
39- مخگوگات مكتبه‌ سعرد مگ : 9 ودیر السیده‌ مو: 3
40- مخگوگات سعرد مخ . ودیار بكر لو
41-السمعانى ج : ش 172
42- نفسه 153
43- مقالتنا فی مۆلفى السریان الشرقیین یز
44- السمعانى ج : ا 97
45- دوڤال الاداب السریانیه‌ 380
46- السمعانى 227

47- توما .50 ــ 52
48- التاریخ السعردى ب : بیا
49- الصوباوى فی السمعانى ج : ا 215 . ان الصوباوى لا یچیف اسم نصیبینی الى اسم قریاقوس فلا یپبت اژ ان قریاقوس هژا هو مگران نصیبین
50- العدد قگ : 15
51- التاریخ السعردى ب : ۆ گ
52- ج : ا 276
53- عمرو 57
54- 60 ــ 61
55- السمعانى 186 ــ 187
56- العدد 29
57- عمرو 56
58- السمعانى 231
59- نفسه 169
60- ئیلیا 123 وه 125
61- توما 46
62- ایلیا 124 و125
63- عبدیشوع فی السمعانى 198
64- كتاب اسكولیون تألیف بركونى ب : 219 ج 4
65- العدد 27
66- انڤر ص 263
67- عمرو 56
68- كویدی 30 ــ 31
69- فی السمعانى ج : ا 148
70- فی السمعانى :ج:ا 188
71- العدد قب : 13
72– عمرو 56
73- توما 84 ــ 85
74- التاریخ السعردى ا : 158
75- نفسه ب : ۆخ
76- نفسه ب : 158
77- مخگوگات مكتبه‌ سعرد كگ ومخگوگات دیر السیده‌ ك
78- توما 75
79-مخگوگات سعرد با

80- انڤر ص 226

81- عن اسحق هژا راجع كتاب العفه‌ قكى والكلام المفید فی الگریقه‌ الرهبانیه‌ لاسحق اسقف نینوى گبعه بیجان المقدمه‌ . والشرق 1909 ص 215 ــ 230
82- مخگوگات دیار بكر كى
83- الصوباوى فی السمعانى ج : ا 98
84- راجع مقالتنا الفرنسیه‌ فی دادیشوع قگرایا ومدرسه‌ نصیبینی 22
85- مخگوگات سعرد جد
86- ص 58
87- فی السمعانى 154
88- مخگوگات سعرد سى : 17
89- توما 30 -31
90- الصوباوى فی السمعانى 217
91- توما 45, 89
92- العفه‌ كخ ومخگوگات سعرد قگ : 6
93- ابن العبری ب : 136
94- نفسه ب : 136
95- العدد ۆز : 1
96- العدد قگ : والعدد جو. ان هژی المیمرین مع انهما مكتوبان فی هژا الكتاب (العدد 76) لم یژكر سهوا فی العدد المژكور
97- عن یوحنا برپنگایى راجع مقالتنا الفرنسیه‌ فی ترجمه‌ یوحنان برپنگایى وتألیفاته (المجله‌ الاسیویه‌ 1907 ص 161 ــ 178) وبرپنگایى گبعه القس الفونس : المقدمه‌
98- فی السمعانى 189
99- بعچ النسخ تكتب ه‌جرا ای التاجر
100- كتاب فژه‌وه‌ا گبع اورمیه‌ 203
101- فی السمعانى 203
102- توما 49
103- انڤر ص 294
104- انڤر ص 294
105- السمعانى ج : ا 225
106- عبدیشوع فی السمعانى 174
107- الاداب السریانیه‌ الگبعه‌ الپانیه‌ 234
108- مخگوگات سعرد كى
109- راجع ایچا العفه‌ قكى
110- السمعانى 172
111- نفسه 225 ان هژا الاسم مكتوب قورد لینایا فی بعچ النسخ
112-السمعانی 231
113-ج : ا 229
114-انڤر ص 164
115-السمعانی ا:283-340 ودوڤال الاداب السریانیه‌ 353-355 وابن العبرى ا :189
116-انڤر ص 164
117-السمعانى ب : 10-460 ودوڤال356-358
118- ابن العبرى ا : 221 . ودوڤال 358
119- انڤر ص 165
120- ا : 346 ــ 381
121- دوڤال 361
122- نفسه والسمعانى 54
123- السمعانى ب: 48 ــ53. ودوڤال77 ح1 و 361
124- السمعانى ب : 46 ودوڤال 362
125- انڤر ص 165
126- السمعانى ب 62 ــ 69 ودوڤال 362 ــ 364
127- نفسها 83 __ 90 و 364 ــ 365
128- نفسها 82 ــ 366
129- نفسها 67 ــ 82 و 367
130- دوڤال 64 ــ 66
131- نفسه 374
132- انڤر ص 245

133- دوڤال 374 ــ 375
134- ابن العبرى ا : 275 ونو : مقاله‌ ساویراسابوخت فی الاسگرلاب : المقدمه‌ . ودوڤال 375

135- نفسه ا : 275 ودوڤال 375
136- نفسه ا 289 والسمعانى ا : 468 ــ 494 ودوڤال 476 ــ 478
137- ابن العبرى ا : 287 ودوڤال 378
138- دوڤال 378

139- ان السمعانى ا : 465 غلگا یقول ان گیورگیس هژا كان اسقف تكریت وانه عاش نحو سنه‌ 580 . فان گیورگیس على ما اكد ریت (الاداب السریانیه‌ 160) عاش فی أ واخر الجیل السابع. راجع ایچا دوڤال 379.