Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


له‌ چاوه‌ڕوانی فه‌ره‌جوڵڵاى قه‌هاردا (ڕۆمان)
وه‌رگێڕانی: ئه‌كره‌م به‌هجه‌ت

له‌ چوارچێوه‌ى زنجیره‌ى ڕۆشنبیرى سریانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانی كتێبه‌كه‌ى دكتۆر سه‌عدى المالح به‌ ناوونیشانی ( له‌ چاوه‌ڕوانى فه‌ره‌جوڵڵاى قه‌هاردا) چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا ئه‌كره‌م به‌هجه‌ته‌وه‌ له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سریانی و له‌ دووتوێى (236) لاپه‌ڕه‌ى مامناوه‌ندیدایه‌.

وه‌رگێڕ له‌ پێشه‌كى كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سریانی هاوچه‌رخ نزیك له‌ زمانى ئه‌ده‌بیى سریانییه‌وه‌ له‌گه‌لأ هه‌ندێك جیاوازى له‌ ڕووى سه‌رو بۆرو ژێره‌وه‌، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ شاكارێكى ئه‌ده‌بییه‌ ئه‌وه‌ جۆره‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى بچووك و به‌سووده‌ بۆ زمانى سریانی هاوچه‌رخ و ئه‌زموونێكى ئاسانى شیكردنه‌وه‌ى بنه‌ماى ئه‌م سه‌ر بۆرو ژێرانه‌و به‌راوردكردنیانه‌ له‌گه‌لأ سه‌رو بۆرو ژێره‌كانى ناو زمانى ئه‌ده‌بیى سریانی به‌بێ به‌كارهێنانى زارى نامۆ.

نووسه‌ر د. سه‌عدى المالح ئه‌م ڕۆمانه‌ كه‌ ناوى (له‌ چاوه‌ڕوانی فه‌ره‌جوڵڵاى قه‌هاردا)یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ده‌بی تایبه‌ت و جوان نووسیوه‌و پشتی به‌ كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌رى به‌ستووه‌و گێڕاونیه‌ته‌وه‌ تا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خوێنه‌ر هه‌بێت و به‌ شێوه‌یه‌كى كلاسیكی گێڕاونیه‌ته‌وه‌و ئیستێتیكاى هزرو بیریان له‌سه‌ر بنیات نراوه‌. به‌ ورده‌كارییه‌كانى ئه‌م ڕۆمانه‌دا ڕۆده‌چینه‌ خواره‌وه‌ كه‌ به‌ شێوازێكى جوان باسى هیماى دایك و گه‌ڕان به‌ دواى دڵسۆزدا ده‌كات له‌چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵێك قوربانییه‌وه‌ كه‌ تووشى كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌و ئایینزا گه‌وره‌كانى عیراقى هاوچه‌رخ هاتوون كه‌ هیچ ڕۆمانێكى عیراقی نه‌یتوانیوه‌ ڕووداوه‌كانیان له‌ یه‌ك چیرۆكدا كۆبكاته‌وه‌.

ڕووداوه‌كانى ڕۆمانه‌كه‌ قووڵایى عیراقیان هه‌یه‌ به‌ ساڵه‌ كۆنه‌كانییه‌وه‌ له‌گه‌لأ ئه‌و كولتووره‌ شارستانیه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ى له‌گه‌لأ خۆى هێناویه‌تى، بۆیه‌ شایه‌نى ئه‌وه‌یه‌ بخوێنرێته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌و واتایانه‌ى ده‌یبه‌خشن و وێنه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى عیراق ڕوون ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌سه‌ر نووسینی: گلادس حیكمه‌ت