Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
......................بلاوکراوه‌کانى............................


ڕێكه‌وتننامه‌ی مافی منداڵ به‌ زمانی سریانی
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان / ب . گ  ڕۆشنبیری و هونه‌ری سریانی  نامیلكه‌یێكی تایبه‌ت به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی  مافی منداڵ به‌ زمانی سریانی به‌ چاپ گه‌یاند كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  بۆ ساڵی ( 1989 ) ده‌رچووه‌ و له‌ ئه‌یلولی ساڵی ( 1990 ) جێ به‌جێ ده‌كرێت  .

ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ به‌پێی بنه‌ماكانی ڕاگه‌یێندراوی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان   دان پێنانێكه‌ له‌ وڵاته‌ به‌شداربووه‌كان   به‌ كه‌ڕامه‌تی ئه‌ندامانی خێزانی مرۆیی و مافه‌كانیان به‌بێ جیاوازی  له‌ سه‌ر بنه‌مای ئازادی و یه‌كسانی و ئاشتی له‌ جیهان .چونكه‌له‌ هه‌موو ولاِته‌كانی جیهان مناڵك هه‌ن كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌خت ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و پێویستیان به‌ سه‌رپرشتیاری تایبه‌ت هه‌یه‌ ، وڵاتانی جیهان  پێویستیان به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌بۆ باشتر كردنی باری ژیانی منداڵان به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاته‌ گه‌شه‌سه‌نده‌كان  به‌پێی كه‌لتووری  گه‌ڵه‌كانیان و ه‌ گرنكیدان به‌ به‌های ڕۆشنبیری بۆ پاراستنی مندال َ به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردنی به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست  .

ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ ( 54 ) بڕگه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ له‌چوارچێوه‌ی یاسای مافی منداڵه‌وه‌ ،و باس له‌ ئه‌ركی  سه‌رشانی وڵاته‌ به‌شداربووه‌كان ده‌كات كه‌ نابێت ڕێگه‌ بده‌ن  منداڵه‌كان دووچاری چه‌وسانه‌وه‌ و لێدان و سزای قورس و نامرۆیی ببن ، وه‌ به‌ڵێن بده‌ن كه‌ پرنسیپه‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌و و یاساكانی  به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ نێو منداڵ و گه‌وره‌كان به‌ بێ جیاوازی  بڵاو بكه‌نه‌وه‌ .