Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com

Content on this page requires a newer version of Adobe Flash Player.

Get Adobe Flash player

به‌رێوه‌برايه‌تي كه‌له‌پوور  نمايش كردني جل وبه‌رگی ميللی كه‌له‌پووری رێكخست له‌ پێشانگاي كتێبي نيوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر

له‌ چاڵاكيه‌كانی رۆژی كؤتايی پێشانگای كتێبی نێوده‌وڵه‌تی پێنجه‌م كه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبيري و لاوان رێكيخست به‌ هاوكاری له‌ گه‌ڵ ده‌زگای (مدی) بۆ چاپكردن وبڵاو كردن له‌ پێشانگای هه‌ولێر نێوده‌وڵه‌تی له‌ (٢-١١) نيسان له‌ ساڵی 2010. به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی كه‌ له‌پوور وهونه‌ری ميللی سريانی كه‌ سه‌ر به‌ (به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گشتی هونه‌ری سريانی) هه‌ڵسا به‌ رێكخستنی نمايشكردنی جل وبه‌رگی ميللی گه‌له‌كه‌مان (كلدان سريان ئاشووری) كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ده‌ستپێكرد به‌ ووته‌يه‌كی كورت ده‌رباره‌ی جل وبه‌رگی كه‌له‌پووری گه‌له‌كه‌مان له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كان كه‌ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان تيايدا نيشته‌جێن له‌ لووتكه‌ی چيايه‌كان ودۆڵ وگرده‌كان بۆ ده‌شتی سه‌وزه‌ وفراوان كه‌ به‌ جوانی سروشتی وخاكی به‌ پێت ناسراوه‌ن. ....زياتر

به‌رێوه‌به‌رايه‌تی گشتی رۆشنبيری وهونه‌ری سريانی به‌شداری له‌ پێشانگای هه‌ولێر نێوه‌ده‌وله‌تی بۆ كتێب ده‌كات

له‌ ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی رۆشنبيری ولاوان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عيراق وه‌ به‌ههوكاری له‌ گه‌ڵ ده‌زگای (مدی) بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ پێشنگای ساڵانه‌ی پێنجه‌م بۆ كتێب له‌ شاری هه‌ولێر له‌ (٢-11) نيسان 2010 له‌ (پاركی شهيد سامی عبد الرحمن) كراوه‌يه‌ به‌ به‌شدار بوونی چه‌ند وڵاتێك و وه‌ ده‌يان ده‌زگای بڵاو كردنه‌وه‌ی عێراقی و عه‌ره‌بی وبيانی.

ئه‌مه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گشتی رۆشنبيری وهونه‌ری سريانی به‌شداری كرد له‌م پێشانگایه‌ كه‌ جێگای تايبه‌ت بۆی ته‌رخان كرابوو كه‌تيايدا كتێب وگۆڤاری به‌ زمانی سريانی وعه‌ره‌بی وكوردی نمايش كرابوو بێجگه‌ له‌ كتێبی جۆراوجۆر كه‌ له‌ ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی (سريان و كلدان وئاشووری) له‌ هه‌رێم ده‌رچوو بوو نمايشكران.

....زياتر

ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات به‌يادي رۆژی جيهانی شانۆ

له‌يادی رۆژی جيهانی شانۆكه‌ ده‌كه‌وێته‌ 27/ ئاداری هه‌موو سالێك. به‌رێوه‌برايه‌تي رۆشنبيری وهونه‌ری سريانی/ هه‌ولێر ئاهنگێكی به‌م ياده‌وه‌ رێكخست له‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتي 31/ ئادار له‌ هۆڵی بنكه‌ی ئه‌كاديمی كۆمه‌ڵايه‌تی/ عينكاوه‌. وه‌ له‌ميانی ئاهه‌نگاكه‌دا رێزدار (كاوه‌ محمود) وه‌زيري رۆشنبيری ولاوان/ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووته‌يه‌كی پێش كه‌ش كرد كه‌تيايدا ده‌ستخۆشي له‌ كارماندانی بواری شانۆ كردو ئاواته‌ خوازبوو كه‌له‌پێشكه‌وتووی به‌رده‌وام دابن، هه‌روه‌ها به‌رێزيان جه‌ختی كرده‌ سه‌ر پالَپشت كردنی وه‌زاره‌تی رۆشنبيری ولاوان بۆ شانۆ وكارمه‌ندانی شانۆ ....زياتر

به‌رێوه‌برايه‌تی رۆشنبيری وهونه‌ری سريانی/ دهوك

ئێواره‌ كۆرێكی ساز كرد بۆ شاعيرانی گه‌له‌كه‌مان (كلدانی سريانی ئاشووری) له‌ كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ له‌ رۆژی دووشه‌مممه‌ 29/3/2010 له‌ هۆڵی كه‌نيسه‌ی (مار گۆرگيس) سه‌ر به‌ گوندی (الشرفيه‌) ئه‌مه‌و كۆره‌كه‌ ده‌ستپيَكرد به‌ ووتويه‌ك كه‌ له‌ لايه‌ن به‌ر پرسی رۆشنبيری پێش كه‌ش كرا له‌ گوندی (شرفيه‌) ومامۆستا (اشايا ميخائيل) به‌ر پرسی لقی دهۆك حيزبی بێت نهرێن ديمكراتی وژماره‌ يه‌ك له‌ رۆشنبيران هونراوه‌ پێشه‌نگه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ وانه‌ (ميخائيل ورده‌ موشێ، گۆرياك ايليا ورده‌، له‌تيف پۆلا، عصام شابا فلفل، سهام جبوري،عيسی حداد) ....زياتر

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ولێر ئێواره‌ كۆڕێكی بۆ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری ناسراو ماهر حربي رێكده‌خا

به‌ريۆه‌به‌رايه‌بى رۆشنبيرى وهونه‌رى سريانى/هه‌ولير له‌ ئيواره‌ى رۆژى سيشه‌ممه‌ ڕيکه‌وتى24/11/2009 ئيواره‌ کۆڕيکى هونه‌رى له‌ يانه‌ى لاوانى کۆمه‌ڵايه‌تى له‌ عينکاوه‌ له‌ کاتژمير پينج و نيوى ئيواره‌ بۆ هونه‌رمه‌ندى شيوه‌کارى ناسراو (ماهر حربى) ريکخست که‌ تيايدا تيشکى خسته‌سه‌ر چونيه‌تى ده‌ستپيکردنى هه‌رله‌ سه‌ره‌تاهوه‌ و بۆ ماوه‌ى چل ساڵ که‌تيايدا هه‌موو به‌ سه‌رهاتى هونه‌رى ....زياتر

کردنه‌وه‌ى پشانگايه‌ك بۆ کارى ده‌ستى له‌ تلسقف

له‌ 22/11/2009به‌ريوه‌به‌رايه‌تى رۆشنبيرى وهونه‌رى سريانى لقى دهوك پيشانگايه‌کى هونه‌رى بۆ کارى ده‌ستى له‌ سهۆك له‌ کليساى مار گورگيس له‌ تلسقف کرده‌وه‌ به‌ به‌شداربوونى ژماره‌يه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانى گه‌له‌که‌مان له‌ (القوش و تلسقف)وهونديك ناوچه‌ى تر له‌ ده‌شتى نه‌ينه‌وا ئه‌مه‌و پيشانگاکه‌ چه‌ند کارى ده‌ست جوان وکارى رستن چنينن وه‌ کارى نه‌قش به‌ خووه‌ گرتبوو که‌ جيگاى ره‌زامه‌نديى .... زياتر

ئيواره‌ کۆڕيك له‌ ئه‌لقۆش بۆ هۆزانڤان رۆبين بيث شموئيل

به‌ريوه‌به‌رايه‌تى رۆشبيرى وهونه‌رى سريانى دهوڵ له‌ به‌روارى 22/11/2009له‌ باخچه‌ى کۆمه‌له‌ى رۆشنبيرى کلدان له‌ ئه‌لقوش،ئيواره‌ کۆڕيکى شعر خوينده‌نه‌وه‌ بۆ شاعيرى سريانى ناودار رۆبين بيث شموئيل ..... زياتر

پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كه‌لتوری له عه‌نكاوه‌

له‌ به‌روارى 17/11/2009به‌ريز کاوه‌ مه‌حمود وه‌زيرى رۆشنبيرى ولاوان پيشانگاى فۆتۆگرافى که‌لتورى کرده‌وه‌ که‌ له‌لايه‌ن به‌ريوه‌به‌رايه‌تى که‌له‌پورو هونه‌رى ميللى سريانى سه‌ر به‌ به‌ريوه‌به‌رايه‌تى گشتى وهونه‌رى سريانى ساز دراله‌ هۆلى يانه‌ى لاوانى کومه‌لايه‌تى عه‌نکاوه‌،که‌ تيدا زياتر له‌ 400 وينه‌ى فۆطوگرافى ده‌رىاره‌ى که‌له‌پوه‌ى سريانى له‌ گشت شوينه‌ ديرذنو کانمان نمايش کرابون........ زياتر

به‌رێوه‌برایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی یادی سه‌دوشه‌ست ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری سریانی (زه‌هریری دبهرا( ده‌كاته‌وه‌
بة بؤنةي تيَثةرِبووني 160 سالَ لةسةر لة دايك بووني (زةهريرى دبهرا - اشعة النور) يةكةم رؤذنامة بة زماني سرياني لة شاري (اورمي) لة ايران، هةر بةم بؤنةية ب. ط. رؤشنبيري وهونةري سرياني بة هاوكاري لةطةل كؤمةلَةي رؤشنبيري كلدان عينكاوة، لة ئيَوارةي رؤذي دووشمة ريَكةوت 2009/11/2 و لة بارةطاي كؤمةلَة كؤمةليَك لة رؤذنامة نووسان وئةوانةى لة بواري راطةياندن لة رؤذنامةو طؤظار لة عينكاوة كاردةكةن بؤ ئةم دانيشتنة بانطرابوون تيايدا سةر نووسةراني ئةو رؤذنامةو دانيشتيَني طؤظارانة كة لة خوارةوة ناويان هاتووة كورتة باسيَكيان ثيَشكةش كرد لة سةر بلاَوكردنيان لةمانة زياتر...
به‌رێوه‌برایه‌تی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی/ دهوك ئاهه‌نگی جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ری سریانی ده‌گێڕێ
له‌ 2009/11/1 دا و به‌بۆنه‌ی یادی سه‌د وشه‌ست ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی (زه‌هریری دبهرا) و به‌یادی ساڵانه‌ى رۆژنامه‌گه‌ری نه‌ته‌وه‌یى گه‌له‌كه‌مان، به‌رێوه‌برایه‌تی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی/ دهوك به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ بنكه‌ی رۆشنبیری ئاشووری له‌ دهوك و كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌ران وئه‌ده‌یبانی ئاشووری ئه‌م یاده‌یان به‌رزرگرت وبه‌ نمایش كردنی ده‌یان روژنامه‌و گۆڤاری گه‌له‌كه‌مان به‌ رۆژنامه‌ی (زه‌هریری دبهرا) ده‌ستپَیكردو تاكو ئه‌م رۆژنامانه‌ی ئه‌مرۆ. هه‌روه‌ها وێنه‌ی رۆژنامه‌ نووس ونووسه‌ران نه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان (كلدان سریان ئاشووری) تیایدا نمایش كران ..... زياتر
كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری سریانی له‌ هه‌ولێر
له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2009/10/29 دا، به‌رێوه‌برایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری سریانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری رێكخست بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی سریان له‌ هۆڵی (گالیری میدیا) له‌ هه‌ولێر كه‌ ژماره‌یه‌ك تابلۆی ده‌رباره‌ی كه‌لتوورو رۆشنبیری گه‌له‌كه‌مان تییادا نمایش كرابوو ئه‌مه‌و له‌ لایه‌ن به‌رێز (سعد الله په‌رۆش) به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌برایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ری / هه‌ولێر پێشانگاكه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی رۆشنبیری وهونه‌ری و هونه‌ر دۆستان ئاماده‌ی بوون ... زياتر
گه‌شتێك بۆ هێران و نازه‌نین
بۆ ڕێز لێنان له‌ كۆشش و هه‌وڵى كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى سریانى، له‌ هه‌فته‌ى ڕۆشنبیرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا، ڕۆژى 2009/10/2 گه‌شتێك بۆ كارمه‌نده‌كانى خۆى بۆ هیران و نازه‌نین ڕێكخست، كه‌ هاوینه‌هه‌وارێكى پارێزگاى هه‌ولێره‌و پڕ له‌ بێستان و دیمه‌نى جوان و قه‌شه‌نگه‌و ئه‌م لاو ئه‌و لاى به‌ چیاو دۆڵى كوردستان ده‌ور دراوه‌و كانیاوى سازگارى لێیه‌و گه‌شتیاران ڕووى تێده‌كه‌ن تا تۆزى شاره‌كان له‌خۆیان بته‌كێنن و چێژ له‌ بێ گه‌ردى و ئه‌فسوونى سروشت وه‌ربگرنى ...... زياتر